100

161 25 9
                                    

ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە سێزدەی ئایاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر چوار و چل و سێ خولەکی بەیانی* 

"سڵاو.... کەواتە.... ئەوە دوایین خواحافیزی ئێمەیە؟ ھیچی تر یەکتر نابینینەوە، ھیچی تر قسە ناکەین، ئیتر تۆ من بێزار ناکەیت؟ داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر لە ماوەی بەیەکەوە بوونمان ھەر ھەڵەیەکم کردبێت."

من دەستەکانم دەلەرزین، کاتێک گوێ بیستی دەنگی ھەنسکەکانی خۆم بووم بۆم دەرکەوت کە من دەستم کردووە بە گریان. بەڵێ، ئێستا من دەگریم، من دەمەوێت ئەو بوەستێنم بەڵام ئەو دەمێکە ڕۆیشتووە. ئەو ڕۆیشتووە بەرلەوەی من ھەڵستمەوە، تەنانەت ئەو بوونیشی نەبووە کاتێک من دەستم کرد بە گوێگرتن لە ئیمێڵە دەنگیەکانی. زۆر درەنگە. زۆر درەنگە.

"ئەمڕۆ ئاسمان زۆر جوان دەردەکەوێت، دەتوانم چەند ھێڵێکی مۆر ببینم لە تاریکایی ئاسمان. لەگەڵ ھەندێک ڕەنگی پڕتەقاڵی. خۆزگەم دەخواست کە تۆ لەگەڵ من بوویتایە، لێرە، بۆ کۆتا جار. زۆر پێکەنیناوییە. دەزانیت، چونکە من ناگریم. لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت لەو ماوەیەی ڕابردوو زۆر گریاوم تەنانەت دوێنێ شەویش. وا ھەست ناکەم کە بمەوێت بگریم...... من لە ڕاستیدا.... ھەست بە ھیچ قورساییەک ناکەم لە دڵمدا وەک پێشتر، وەک ئەوەی دڵم ھەموو ئەو ھەموو خەمەی کە ھەڵی گرتبوو ئەمڕۆ دایگرتبێت لە سوچێکدا...."

ئایرا ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا منیش وەستام لە ھەناسەدان.

"من تۆم خۆشدەوێت، جایمین. من ھەموو کاتێک تۆم خۆشویستووە. خواحافیز، نانا......"

و دوایین ئیمێڵی دەنگی کۆتایی ھات.

◇◇◇◇◇◇◇

تەنھا یەک چاپتەر ماوە، ئەو ئیمێڵەی کە جایمین دەینێرێت.

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now