*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە پازدەی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر دوو و چل و شەش خولەکی دوای نیوەڕۆ*
"سڵاو، نانا، لەو دواییانەدا خوێکی نوێم پەیدا کردووە، زۆر ئاسوودەبەخشە. دەزانم حەز بەوە ناکەی وەک دایکم بەڵام....."
کەمێک وەستا وەک ئەوەی بەبێدەنگی بیربکاتەوە ئایا باسی بکات یان نا. لێدانی دڵم خێراتر دەبێت لەگەڵ تێپەر بوونی ھەر خولەکێک لە بێدەنگی، بۆچی قسە ناکات؟ بەدڵنیاییەوە شتێک ڕوویداوە.
"من دەستم بە جگەرە کێشان کردووە."
دوای تەواو کردنی ڕستەکەی دڵم کەوتە نێو گەدەم، ئای خوایە، ئەوە شتێکی خراپە، بەڵام دەنگی ئایرا زۆر دڵخۆش دەردەکەوت وەک ئەوەی باشترین شتی ئەنجام دابێت لە ژیانیدا.
"شتێکی زۆر سەیرە. لە سەرەتادا ئەوەندە حەزم لێ نەبوو، بەڵام پاش ماوەیەک لێی ڕادێیت. ھەر ھیچ نەبێت یارمەتیم دەدات بۆ پاکردنەوەی مێشکم."
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...