99

103 18 0
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە دوانزدەی ئایاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر یازدە و سی و چوار خولەکی شەو*

" .......من ئەوە دەکەم، بەیانی. لە کاتی خۆرھەڵاتندا. من ئیتر ناتوانم بەمشێوەیە بژیم. ھەموو شتێک بێمانایە. ئەو ژیانەی من لێی دەژیێم بێمانایە."

من ئیتر ناتوانم ھەناسە بدەم، دەستەکانم دەلەرزن. فرمێسک لە چاوەکانم کۆ دەبونەوە وای دەکرد شاشەی مۆبایلکەم بە لێڵی ببینم.

"جایمین، ئەگەر ھەستایتەوە، وابزانم ئەوە ھەرگیز ڕوونادات بەڵام دەمەوێت ئەوەی لە دڵم دایە بیڵێم.  دەتوانیت ئیمێڵێکی دەنگی بۆ من بنێریت و ئەو گۆرانییانەم بۆ بڵێیت لە نێو ئیمێڵە دەنگییەکە کە من حەزی پێدەکەم؟ گۆرانی 'days gone ' لە لایەن 'Gavin makhail'، بەڵێ من حەز دەکەم ئەو گۆرانیەم بۆ بڵێیت. ئەو گۆرانیەم بۆ بڵێ و من گوێی لێ دەگرم...... ھەموو کاتێک دەنگی تۆ خۆشترین و دڵخوازترین دەنگ بووە بەلای منەوە...... بەڵام بەداخەوە ناتوانم گوێم لە دەنگت بێت بەرلەوەی بمرم..."

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now