93

86 21 12
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە شەشی ئایاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر دە و سی و چوار خولەکی بەیانی*

"دەزانیت ھەموو ئەوانەی دەوروبەرم کەسانی بێزارکەرن. تەنانەت ئیون جی، ئەو بەردەوامە لە نامە ناردن و پەیوەندی کردن. بۆچی ناتوانێت واز لە من بھێنێت؟ ئەو پێیگووتم کە تۆ ھەرگیز خەبەرت نابێتەوە، چاوەڕوانی کردنی تۆ بێسوودە، بۆچی ھیچ کەسێک ناتوانێ پاڵپشتی من بکات؟ ھەمووان پێم دەڵێن  تۆ مردوویت، تۆ نەمردوویت، وایە؟ من چاوەڕێت دەکەم تاوەکو خەبەرت دەبێتەوە، ئەی دایکم ؟ ئۆھ، ئەو ووتی من بوومەتە جێگای سەرشۆڕی ئەو چونکە من جگەرە دەکێشم، واو، سەرشۆڕکردنی ئەو؟"

ئایرا بۆ کەمێک وەستا من گوێم لە ھیچ دەنگێک نەدەبوو، دڵنیام لەدوای ئەو بێدەنگیە توڕەیی و خەمێکی زۆر ھەیە.

"من ئەوم سەرشۆڕ کردووە؟! من؟! نەفرەت! نەفرەت لە ھەموو شتێک! ئیتر ھیچ شتێکم بەلاوە گرنگ نیە!"

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now