43

132 31 24
                                    



*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە حەڤدەی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر یازدە و پێنج خولەکی بەیانی*

"سڵاو، نانا."

ئایرا دەنگی خەمبار و کز دەردەکەوت، بەدڵنیاییەوە بەھۆی دەمەقاڵێیەکەی دایک و باوکیەتی، ویستی دووبارە دەست بکاتەوە بە قسەکردن بەڵام پژمی پێموابێت سەرمای بووە.

"گوێت لە ھەموو شەڕەکەی دوێنێ بوو، وایە؟ ھەمووی نا...... مەبەستم کەمێکی، من ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەم داخست. من نەمدەتوانی بەرگەی ئەوە بگرم، حەز ناکەم دوو خۆشەویسترین کەسی ژیانم ببینم بەیەکەوە شەڕ و دەمەقاڵێ دەکەن. بەھۆی منەوە. دەزانیت دەربارەی چی شەڕیان دەکرد؟ شەڕیان دەکرد دەربارەی من چۆن ھەموو نمرەکانم لە بەرزەوە گەیشتوونەتە نزمترین، بۆچی قسە لەگەڵ ھیچ کەسێک قسە ناکەم یان ناچمە دەرەوە لە ژوورەکەم ئەوان سەرزەنشتی یەکتریان دەکرد...."

ئایرا نەیتوانی بەردەوام بێت لە قسەکردن بەھۆی گریانەوە، بە دەنگێکی خنکاوەوە قسەی دەکرد، دەنگی زۆر شکاو و ڕووخاو دەردەکەوت، دەنگی گریانەکانی زۆر بە ئازارە، بۆچی ھەست بە گرێیەک دەکەم لە دڵمدا؟ بۆچی ئەوەندە نیگەرانم؟ بۆچی ئێستا حەزم دەکەم لە لای من بوایە و باوەشم پێیدا بکردبایە و پێم بووتبایە ھەموو شتێک باش دەبێت، پێم بووتبایە ئەوە ھەڵەی تۆ نیە.

"دایکم لە دوێنەوە چووە بۆ ماڵی خوشکەکەی ھەتاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە، وە باوکیشم لە بەیانیەوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە. وا ھەست دەکەم من ھۆکاری سەرەکی ئەو حاڵەی ئەوانم........"









ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو گوڵە پەمەییەکان
ویستم پێتان بڵێم ئەو بەشە نوسینانەی کە بە لاری نوسراون دەنگی ئاریایە لە نێو ئیمێڵەکان بەڵام ئەو نوسینانەی کە بە ئاسایی نوسراون پۆڤی جایمینە

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now