*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە سێزدەی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر چوار و سیو شەش خولەکی ئێوارە*
"سڵاو، نانا...... پاش چەند کاتژمێرێکی تر دەچم بۆ ماڵەکەی چۆنلۆ، تەنھا ویستم لێرە سڵاوێکت لێبکەم بەر لەوەی بڕۆم، جێھێشتنی ئەو ئیمێڵە دەنگیانە بۆ من وەک خوێکی لێھاتووە.... بۆ ئەوەی بزانیت من ھەرگیز لە بیرت ناکەم....."
لە پڕ دەنگی گۆڕا، دەنگێک کە سەرەتا گەشاوە بوو بەڵام ئێستا کز و لاواز دەردەکەوێت، بۆچی ئەوەندە ھۆگری من بووە؟ یان من چیم بۆی کردووە ھەتاوەکو بەو ڕادەیە ھۆگرم بێت؟ دەنگی ئایرا منی لە بیرکردنەوەکانم دەرھێنا، لەوە دەچێت ھێشتا ئیمێڵەکە کۆتایی نەھاتبێت!
"ئممم..... یان لەوانەیە بمەوێت مۆبایلەکەت بتەقێنمەوە، بۆیە زوو بەخەبەر وەرەوە بەر لەوەی بتەقێتەوە بەھۆی ئەو ئیمێڵانەوە.... باشە.... خواحافیز."
بۆچی ھەست بە ئازارێک دەکەم لە دڵمدا؟ بەھۆی دەنگی ئەو کچەوەیە؟ یان بەھۆی ئەوەیە کە ھیچ شتێکم بیر ناکەوێتەوە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئینجا چۆنن؟ باشن؟ لەگەڵ ئیمتحانات و فاینەڵ چۆنن؟ بیرم ناکەوێتەوە دواین جار کەی بوە ھاتوومەتە ئێرە، بەس گوێی مەدەنێ ھەتا یەکی حەوت دەوام نیە، ئەوجا ھەتا ئەو وەختی لێرە دەبم، داوای لێبوردن دەکەم کە ھیچ دیار نەبووم، ئێھ، ئەنگۆش وەچی ئاقڵان ڕای خۆتان بڵێن، ھیوادارم بە دڵتان بێت💕💕
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...