63

98 27 0
                                    

"ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە شەشی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر شەش و چل و پێنج خولەکی ئیوارە*

"ھێی، جایمین. جێنۆ و ئەوانی تر دەربارەی لێک جیابوونەوەی دایک و باوکمیان زانی، وە ووتیان زۆر دڵتەنگ بووین دەربارەی ئەو بابەتە.... ھەر ھیچ نەبێت ووتیان دڵتەنگ بووین"

دوای ئەوە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا، زۆر بەساردی قسەی دەکرد و دەنگی خاڵی لە ھەموو جۆرە ھەستێک نازانم چی بەسەر ئەم کچەدا ھاتووە، چۆن ئەو دەنگەی کە پڕ بوو لە دڵخۆشی گۆڕاوە بۆ دەنگێک وەک ئەوەی ڕۆبۆتێک بێت و قسە بکات؟

"ببورە، داوای لێبوردن دەکەم، دەزانم کەمێک بە ساردی قسە دەکەم، لەم چەند مانگەی دوایدا ھەموو شتێک گۆڕاوە، ناتوانم لەوە زیاتر خۆم نیشان بدەم ھەموو شتێک باشە، چونکە ھیچ شتێک باشتر نابێت، ھیچ شتێک.... تۆ ھەر وەک خۆتیت، دایک و باوکم بە تێپەڕبوونی ھەموو ڕۆژێک زیاتر و زیاتر لێک دوور دەکەونەوە، نازانم دەبێت چی بکەم؟"

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now