*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە ھەژدەی شوباتی ٢٠١٢ لە کاتژمێر یەک و نۆ خولەکی دوای نیوەڕۆ*
"سڵاو، جایمیناا، یەکەم ژووانی ئێمەت لە بیرە؟ تۆ دەتزانی من حەزم لە شتی ڕۆمانسی بوو، بەڵام یەکەم ژووانمان ھیچ ڕۆمانسی نەبوو، گاڵتەکانی تۆ زۆر نەشیاو بوون، تەنانەت ھیچ گوڵێکت بۆ من نەکڕی، تۆ ھاتیت بۆ ماڵی ئێمە لەگەڵ گیتارەکەت، لە کاتێکدا کە دەتزانی دایک و باوکم ڕقیان لە مۆسیقا دەبێتەوە."
لە دوای تەواو کردنی قسەکەی دەستی کرد بە پێکەنین... زۆر بە قشتی، ھەستم بەوە نەکرد کە منیش زەردەخەنە دەکەم لەگەڵ گوێبیست بوونی دەنگی پێکەنینی ئایرا، لەوە دەچێت ئەوە کاتانە خۆشەویست بن بۆ ئەو.... یان بۆ ھەردووکمان.
بوەستە، من دەتوانم گیتاریش بژەنم!
"ئەمڕۆ نەھاتم بۆ نەخۆشخانە، چونکە ھێشتا بە تەواوەتی چاک نەبوومەتەوە، بۆیە بڕیارمدا سەیری وێنە کۆنەکانمان بکەم، دەمەوێت ئەو کاتانەم بیربێتەوە کەبەیەکەوە بووین، ھیوام دەخواست ئێستا تۆش لێرە لەگەڵ من بووبایت و بەیەکەوە سەیری وێنەکانمان بکردبایە، بەڵام توڕە مەبە، وێنەیەک لێرەدا ھەیە، ھی تۆیە، چاوەکانت نیوە داخراون لە کاتێکدا پێدەکەنی بە قشتی..... بەڕای من ئەو وێنەیە جوانە، بەڵام تۆ پێت ووتم کەنابێ لە نێو مۆبایلەکەم ھەم بێت لەبەر ئەوەی ناشرینە.... بەڵام تۆ بەھەموو شێوەیەک جوان و قشتیت، ئەگەر ئێستا تۆ لێرە بوویتایە بەدڵناییەوە ئەو وێنەیەت دەسڕیەوە..."
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...