15

161 39 25
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لەحەڤدەی شوباتی ٢٠١٢ لەکاتژمێر پێنج و چل و دوو خولەکی ئێوارە*

"سڵاو، نانا. لەو چەند ڕۆژەدا کەمێک نەخۆشم، دەتوانیت لە دەنگمدا تێبینی ئەوە بکەیت.... لە ڕاستیدا دۆنگھیوک و ئەوانی تر ھاتن تاوەکو سەردانی من بکەن، بەڵام من وا خۆم نیشاندا خەوتووم، ناتوانم سەیری ڕوخساری ئەوان بکەم، دەزانم ئەوان نیگەرانی منن. نەفرەت! ئەوان زیاتر نیگەرانی تۆن، دەربارەی ئێمە! دەزانیت؟ لەم دواییاندا دەمەوێت تەنھا بم. نامەوێت ھیچ کەسێک ببینم."

ئایرا بۆ ماوەی چەند چرکەیەک وەستا لەقسەکردن پێشبینی ئەوەم دەکرد دەست بکات بە گریان وەک ھەموو ئیمێڵە دەنگیەکانی دیکە بەڵام بەردەوامی بە قسەکانی دا.

"لەڕاستیدا نامەوێت بە تەنھا بم، تاکە کەس کە بمەوێت بیبینم تۆیت، دەمەوێت لەگەڵ تۆ بم، جایمیناا، تکایە، تکایە، زوو چاکببەوە."





100 Voicemails ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora