*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە یەکی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر یەک و سی و چوار خولەکی دوای نیوەڕۆ*
"سڵاو، نانا. من زۆر ھیلاک و ماندووم. چونکە لەگەڵ دایکم تەواوی شەوەکە بەخەبەر بووین خەریکی ڕێکخستنی خانووە نوێیەکە بووین، وە سوپاس بۆ خودا، ئێستا ھەموو کەل پەلەکانمان ڕێک خستووە. پێموابێت دەبێت لە بەیانیەوە بچم بۆ قوتابخانە، بەڵام لە ڕاستیدا من نامەوێت بچم... چونکە کاتێک لە ژوورەکەم دێمە دەرەوە ھەست بە تەنیایی دەکەم، وە لەم نزیکانە دێم بۆ سەردانی کردنت، وە بەڵێن دەدەم چەند کاتژمێرێکی دوور و درێژ لەلات دابنیشم و قسەت بۆ بکەم. زۆر بیری کاتەکانی پێشتر دەکەم کە بەیەکەوە دادەنیشتین باسی تەواوی ڕۆژەکەمان دەکرد بۆ یەکتری، باشە.... پرسیارێک.... ئایا حەز بە بینینی من دەکەیت؟ جایمین ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە تکایە ھەستەوە و چاوەکانت بکەوە، بەڵام ئەگەر وەڵامەکەت نەخێرە... ئەوا ئاساییە من تەنھا دەمەوێت چاوەکانت بکەیتەوە تکایە، من شتێکی ئەوەندە گەورە داوا ناکەم، تەنھا دەمەوێت چاوەکانت بکەیتەوە....."
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...