50

138 34 50
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە بیست و چواری ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر ھەشت و ھەشت خولەکی بەیانی*

"سڵاو، نانا. من سەیری وێنە کۆنەکانم دەکرد، ھی ھەردووکمان، سوێند دەخۆم تازە سەرنجی یەکێک لە وێنەکانم دەدا بەوردی کە زنجیری پانتۆڵەکەتی تێدا کراوەتەوە."

بە قشتی دەستی کرد بە پێکەنین وەک ئەوەی ھیچ خەمێک لە خەمەکانی بوونی نەبێت، لەگەڵ گوێبیستبوونی دەنگی پێکەنینی ئایرا بەبێ ئەوەی ھەست بکەم زەردەخەنەیەک لێوەکانی ڕازاندمەوە، بۆچی ئەوەندە گیرۆدەی من بووە؟ ھەرچەند زیاتر لە ڕابردووم بکۆڵمەوە پرسیاری زیاترم بۆ دروست دەبێت بە تایبەت دەربارەی ئایرا.

"ئەو ڕۆژەم زۆر بە جوانی لە یادە، بۆ گەشتکردن ڕۆیشتین بۆ دوورگەی جیجو. لەگەڵ دۆنگھیوک ئەوانی دیکە، دەبێت ئەو ڕۆژەت لەیاد بێت، وایە؟ لە یادتە کاتێک بۆ کات بەسەر بردن چووین بۆ لای دەریاچەکە ئێوە ھەمووتان لە دەریاچەکە یاریتان دەکرد بەڵام من نەمدەویست بەشداری بکەم لە یاریکە چوونکە جلەکانم تەڕ دەبوون، بەڵام تۆ ڕازی نەدەبووی بۆیە منت بەرز کردەوە و منت ھەڵدایە ناو ئاوەکەوە بۆ ئەوەی منیش بەشدار بم لەگەڵتان، وە دواتر لێدانێکی باشت خوارد بە دەستەکانی من، بەڕاستی بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم. زوو ھەڵسەوە شازادە خەواڵووەکە، باشە؟ جایمین، خۆشمدەوێیت"

ئەوەی لە نێو دەمدا بوو قوتم دا. داوای لێبوردن دەکەم ئایرا، لەنێو دڵمدا بە بێدەنگی داوای لێبوردنم لێ کرد. چونکە ناتوانم بیرم بکەوێتەوە.










ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو، چۆنن؟ ئێستا چیرۆکەکە گەیشت بە نیوەی واتا ھێشتا نیوەی ماوە بۆ تەواو بوون ھیوادارم بێزارکەر نەبێت، ھیوادارم بە دڵتان بێت💕💕

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now