42

122 33 15
                                    



*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە شازدەی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر سێ و نۆ خولەکی دوای نیوەڕۆ*

"جایمین..... من بەڕاستی ئێستا زۆر نیگەرانم، چونکە دایک و باوکم لە خوارەوە خەریکی شەڕ و دەمەقاڵێن، پێموابێت ئەوە بەھۆی منەوەیە....."

ئایرا وەستا لە قسەکردن، زۆر بە باشی دەمتوانی گوێم لە دەنگی دوو کەس بێت لە لەنێو ئیمێڵە دەنگیەکە دەماقاڵێیان دەکرد بە دەنگی بەرز، تەنانەت منیش شڵەژام بە بیستنی دەنگی ئەوان ھەڵستامەوە لەسەر جێگاکەم.

"گوێت لێیانە، وایە؟ خوایە، ئەوە زۆر ترسناکە. ھەرگیز بەمشێوەیە دەمەقاڵێیان نەبووە بەیەکەوە...... من زۆر نیگەرانم، من بەڕاستی-"

دەنگی ھاوارێکی گەورە قسەکانی ئایرا'ی بڕی، چرکەیەک دواتر، دەنگی شکانی شوشەیەک دەبیسترا لە ئیمێڵەکە..... وە پێموابێت ئەوە دەنگی ئافرەتێکە لە نێو ئیمێڵە دەنگیەکە جگە لە دەنگی ئایرا.

"کەلو پەلەکانت کۆبکەوە، تۆ لەگەڵ من دێیت!"

"چی؟ بۆچی؟"

ئایرا دەنگی شڵەژاو و ترساو دەردەکەوت.

"تەنھا ئەوە بکە کە ووتم، ئایرا-"

"ئەو بۆ ھیچ شوێنێک ناڕوات!  ئایرا، لێرە بمێنەوە!"

پێموابێت ئەم جارە ئەوە باوکی ئایرا بوو کە قسەی کرد، بە دەنگێکی تووڕەوە.

" ئەو کچی منە. منیش دایکی ئەوم وە ئەوە مافی منە-"

"من ناتوانم ڕێگە بدەم ئەو لەگەڵ خۆتدا ببەیت، ****-"

ئیمێڵە دەنگیەکە کۆتایی ھات..... نەخێر! ئێستا چی ڕوویدا؟










100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now