*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە ھەژدەی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر دە و چل و سێ خولەکی بەیانی*
"جایمین، من ھەڵەیەکی زۆر گەورەم کردووە. من-"
ئەو دەگریا، دەنگی ھەنسکەکانی تەنھا زیاتر ئازاریان بۆ دڵم زیاد دەکرد. مۆبایلەکەم لە نێو دەستەکانمدا دەگوشی وەک ئەوەی بمەوێت بیشکێنم، ددانەکانم توند بەیەکەوە نابوو چاوەڕێی ئەوە بووم بشکێت. تەنانەت ھێشتا دەنگی ھەنسکەکانی دەبیستم کە زیاتر ئازارم دەدات بەڵام ئیمێڵە دەنگیەکە ناوەستێنم چونکە من شایەنی ئەو ئازارەم کەلە ناخەوە دەیچێژم، زۆر بەباشی دەزانم ھۆکاری گریانەکەی چیە، جوون وو.
"نەدەبوایە ھەرگیز لەگەڵ جوون وو بچووبامایە دەرەوە.... من زۆر گەمژەم. ئیون جی منی ئاگادار کردەوە دەربارەی ئەو بەڵام من-"
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...