70

116 25 30
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە سێزدەی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر چوار و پەنجا و ھەشت خولەکی دوای نیوەڕۆ*

"جایمین؟ تۆ ھەتاوەکو کەی بەمشێوەیە دەمێنیتەوە؟ کەی ھەڵدەستیتەوە؟ من زۆر بێزار بووم. ئیتر ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم. من تەنھا-"

ئایرا وەستا لە قسەکردن وەک ئەوەی نەتوانێ قسەبکات و بەردەوام بێت، بەرلە تەواو بوونی ئیمێڵە دەنگییەکە گوێم لە دەنگی ھەنسکی گریانی ئایرا بوو، ئای خوایە! من ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم، چاوەکانم داخست و ئەوم ھێنایە بەرچاوی خۆم. کچێکی تەنھا لە ژوورەیەکدا، کە خێزانەکەی لەم دواییانەدا لێک جیابوونەتەوە، و بەبێ ھیوایی چاوەڕێی من دەکات. منیش کەسێکی بێھۆش بووم کە دەبووایە لەلای ئەو بوومایە لەو کاتانەی کە ئەو پێویستی پێمە. من کەسێکی بێسوودم، من شەرمەزارم ئایرا. داوای لێبوردن دەکەم نەمتوانیوە لەلات بم لەو کاتانەی پێویستت بە من بووە.

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now