31

145 35 30
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە پێنجی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر سێ و سیوھەشت خولەکی دوای نیوەڕۆ*

"سڵاو، نانا. ئەمڕۆ ھەندێک لە قوتابیەکانی قوتابخانە چەند وێنەیەکی تۆیان دانابوو لە فیسبووک لەسەر وێنەکەیان نوسیووە، ئێمە بیرتدەکەین، ھیوادارین بە زووترین کات چاک ببیتەوە و بلاھ بلاھ بلاھ، ئەوە چ نەفرەتیەکە؟ ھاھ؟ من ئەوانم بینیووە لە قوتابخانە تەنانەت ھیچ یەکێکیان سڵاویان لە تۆ نەکردووە ھەتاوەکو ئێستا! ئێستاش ھەموویان زۆر بە جوانی مامەڵە دەکەن لەو ئینتەرنێتە نەفرەتیە! لە پێش خەڵکیدا وا نیشان دەدەن کە تۆ بەلایانەوە گرنگیت....."

ئایرا وەستا لە قسەکردن پاشان ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا، 

"تۆ بۆ من گرنگیت، ھەر بۆیە ھێشتا بەردەوامم لە ناردنی ئەو ئیمێڵە دەنگیانە، تۆ بۆ من گرنگیت بۆیە ناتوانم جێت بھێڵم، تۆ بۆ من گرینگیت بۆیە ھەتاوەکو ئێستا وازم نەھێناوە، من نامەوێت ئەوانی تر خۆشەویستیەکەی من بۆ تۆ ببینن، من تەنھا دەمەوێت تۆ ئەو خۆشەویستیە ببینیت، ئەگەر ئەوان تۆیان بەلاوە گرنگ بێت وێنەی تۆ دانەبەزێنن لە فەیسبووک ھەتاوەکو ئەوانی تر بیبینن. تۆش ھاوڕا نیت لەگەڵ من، جایمین.....؟"









100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now