56

105 30 0
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە سی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر ھەشت و شەش خولەکی شەو*

"سڵاو، کەواتە ئێستا من لە خانووە نوێیەکەمانم. لە ژوورە نوێیەکەم. بۆ بەیانی من و دایکم ڕێکخستنی کەل و پەلەکان تەواو دەکەین. بەر لە جێھێشتنی خانووە کۆنەکەمان، وام بیردەکردەوە کە باوکم ناگەڕێتەوە ماڵەوە تەنانەت تەنھا بۆ گوتنی 'خواتان لەگەڵ بێت' بەڵام من ھەڵە بووم، وەک ھەموو کاتێک بیرکردنەوەکانم ھەڵە بوو، جایمین..... ئەو دەستی کرد بە گریان کاتێک من و دایکمی بینی بەیەکەوە ماڵەوە جێدەھێڵین، ھەرگیز فرمێسکم لە چاوەکانی باوکم نەبینیوە، دەتوانی ئەوە بھێنیتە پێش چاوی خۆت؟ سەخترین کاتی ژیانم بوو، زۆر ھەوڵم دا بۆ ئەوەی نەھێڵم فرمێسکەکانم بکەون، بەڵام نەمتوانی ھەربۆیە منیش دەستم کرد بە گریان لەگەڵ باوکمدا، من زۆر بیری باوکم دەکەم، پێموابێت چارەنووس زۆر ڕقی لێمە، چونکە سەرەتا تۆی لێ دوورخستمەوە، ئێستاش باوکمم لێ دوور دەخاتەوە........" 










100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now