61

100 26 1
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە چواری نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر حەوت و نۆ خولەکی بەیانی*

"سڵاو، نانا... بە دڵنیاییەوە من دوادەکەوم بۆ قوتابخانە، چونکە لە جیاتی ئەوەی خۆم ئامادە بکەم، دانیشتوم و قسە بۆ تۆ دەکەم. بەڵام من کەی باش بووم لە ھەڵبژاردنی ئەو شتانەی کە بەرژەوەندی منی تێدایە"

پێکەنینێکی بچووک لە لێوەکانیەوە دەرچوو، بۆم دەرکەوت ماوەیەکی زۆر دەبێت گوێم لەم دەنگە شیرینە نەبووە، بەڵام بەڕاستی بیری دەنگی پێکەنینی ئەوم کردبوو لە ئیمێڵە دەنگیەکاندا.

"کەواتە، من ھیچ شتێکی تایبەتم نەبوو بۆ باس کردن. تەنھا ویستم سڵاوت لێ بکەم بەر لەوەی بڕۆم، وە ھیوای بەختێکی باشم بۆ بخوازە چونکە پێویستم پێی دەبێت، تەنھا خودا دەزانێت، خەڵکانی دەرەوە چەند بێزارکەرن، بای."

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now