*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە ھەژدەی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر حەوت و چل و شەش خولەکی ئێوارە*
"جایمین، دایک و باوکم جیادەبنەوە لە یەکتری......"
ھەنسکێک دەرچوو لە لێوەکانی نەیتوانی زیاتر قسە بکات، لێوی خوارەوەم خستە نێوان ددانەکانمەوە، لە کاتێکدا چاوەکانم لێڵ دەبوون بەھۆی فرمێسکەکانمەوە، چی دەبوو ئەگەر لەلای ئەو بوومایە؟ من ھێشتا نازانم چ ڕابردووێکم ھەبووە لەگەڵ ئەودا، تەنانەت نازانم شێوەی چۆنە، بەڵام دەنگی گریانەکانی دڵم بریندار دەکات.
أنت تقرأ
100 Voicemails ✔️
قصص الهواةدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...