*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە بیست و یەکی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر یازدە و سی و حەوت خولەکی بەیانی*
"سڵاو، نانا...... ئەمڕۆ دووبارە نەچووم بۆ قوتابخانە بەڵام ئەوە دوایین کێشەیە کە بیری لێبکەمەوە."
دەنگی ئایرا کەمێک ماندوو دەردەکەوت
"زۆر لە دایک و باوکم پاڕامەوە بۆ ئەوەی پەشیمان ببنەوە لە بریارەکەیان بەڵام کەسیان گوێیان لە من نەگرت، من لە ھەموو شتێک زیاتر پێویستم بەئەوان بوو لە ئێستادا.... ھەردووکیان بەیەکەوە، نەک تەنھا دایکم یان بە تەنھا باوکم.... بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی لەیەک جیابوونەوە، دادگا بڕیاریدا کە دایکم بەرپرسیاریەتی چاودێری کردنی من لە ئەستۆ بگرێت، و باوکم دەتوانێت لە ھەموو کۆتایی ھەفتەیەکدا بمبینێت. دەزانیت باوکم ھەوڵیدەدا باوەڕم پێ بھێنێت ھەموو شتێک باش دەبێت، بەڵام چاوەکانی دەیگووت ھیچ شتێک باش نابێت...."
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...