81

95 29 9
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە بیست و چواری نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر نۆ و نۆ خوڵەکی شەو*

"دەزانیت، ئەمڕۆ دایکت و باوکت سەردانی ئێمەیان کرد. ئەوان زۆر......... جایمین، من ئێستا لە دڵەوە قسەت لەگەڵ دەکەم. ئەوان حاڵیان زۆر خراپە، ھەموومان حاڵمان خراپە، دایکم حاڵی خراپە بەھۆی جیابونەوەی لە باوکم، من بەشێوەیەک دەردەکەوم وەک ئەوەی نەخۆشێک بم لە نەخۆشخانەی دەروونی، و دەزانیت ھەموو ئەوانە ھەڵەی کێیە؟ ھەمووی ھەڵەی تۆیە! ھەمووی بەھۆی تۆوەیە کە ھەموومان بەو شێوەیەین!"

ئەو توڕەیەو ڕقەی کە ھەیبوو لە نێو دەنگیدا وەک چەقۆیەک وابوو کە لەگەڵ ووتنی ھەر وشەیەکدا دەچووە نێو دڵم و ئازارێکی زۆری لە دوای خۆی جێ دەھێشت وەک ئەوەی چەقۆیەکە بسوڕێنێت لە نێو دڵمدا و دەریبھێنێت پاشان چاوەڕێ ھاتنە دەرەوەی خوێن بکات، بەڵام بەداخەوە ئەو برینەی لە نێو دڵدا دروست دەبێت تەنانەت دکتۆرەکانیش ناتوانن چاکی بکەنەوە. پاش تەواو کردنی قسەکانی سەڕەڕای ئەو گەرمکەرەوەی لە ژوورەکەدا ھەبوو ھەستم دەکرد جەستەم بەستویەتی. بەستویەتی لەگەڵ گوناھ چونکە دەزانم ھەموو ئەو قسانەی کە ئایرا دەیڵێت ڕاستە. داوای لێبوردن دەکەم ئایرا.

"زۆر پێکەنیناوییە، چۆن یەک کەس بەتەنھا دەتوانێت ژیانی چەندین کەس تێک بدات."



◇◇◇◇◇◇

تەنھا پۆڤی جایمین :(

100 Voicemails ✔️Onde as histórias ganham vida. Descobre agora