*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە نۆی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر نۆو چل خولەکی شەو*
"نانا، دەزانیت ھەنێک جار وا ھەست دەکەم مردوویت سەڕەرای ئەوەی ھێشتا لێرەیت، بەڵام من ناتوانم گوێم لە دەنگت بێت، لەو کاتەوەی توشی ئەو ڕووداوە بوویت، ھیچ نامەیەکم پێناگات لە فەیسبووک، ھیچ کەسێک وەڵامی ئیمێڵەدەنگیەکانم ناداتەوە، بەڵام من ھێشتا بەردەوامم لە ناردنی ئەو ئیمێڵە دەنگیانە، وا بیردەکەمەوە ئەگەر بەردەوام بم لە ناردنیان، تۆ زووتر چاک دەبیتەوە و وەڵامم دەدەیتەوە، جایمین تەنھا یەک وشە...... یەک وشە..... من پێویستم پێتە، تکایە زوو چاکببەوە."
ئایرا دووبارە دەستی کردەوە بە گریان، بۆچی نەمدەتوانی زووتر چاک ببمەوە، ھەرجارێک لەو ئیمێڵە دەنگیانە دەست بە گریان قورسایەک دروست دەبێت لە دڵمدا، دەبێت چ ھەستێک بێت کاتێک پێویستت بە کەسێک بێت و ئەو لەلات نەبێت، من تەنھا دەمەوێت بزانم من کێم؟ بۆچی ناتوانم ھیچم بیربکەوێتەوە؟ دوای ئەوەی گوێم لە ھەنسکێک بوو لە ئێمەڵە دەنگیەکە بۆم دەرکەوت ھێشتا ئێمەڵەدەنگیەکە نەوەستاوە، ئاریا بەردەوام بوو لە قسە کردن بەڵام بە دەنگێکی شکاو، بە جۆرێک ئازارەکەی دەردەکەوت لە دەنگیدا.
"جایمین! ئایا ئەوەی من داوای دەکەم زۆرە؟!"
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...