8

204 43 32
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە دەی تەمموزی ٢٠١٢ لە کاتژمێر ھەشت و سی و چوار خولەکی شەو*

"ئەمڕۆ دووبارە ھەوڵم دا بۆ ئەوەی بتبینم بەڵام ڕێگەیان پێنەدام، پێیان گووتم چوونە ژوورەوە بۆ لای نەخۆش ڕێگە پێدراو نیە، تەنانەت دکتۆرەکانیش خەریکە دەماری توڕەییم دەخەنە کار، لەم ڕۆژانە زیاتر ھەڵدەچم، نازانم بۆ وایە؟ ھەمووان توڕەم دەکەن،" ئایرا ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا بەر لەوەی دووبارە دەست بکاتەوە بە قسەکردن
"ئەگەر تۆ ئێستا لێرە بوویتایە پێت دەووتم کەسێکی سەیری، بێگومان پێشتر بەو جۆرە قسانە بێزار دەبووم، بەڵام ئێستا زۆر بەلامەوە ئاسایی دەبێت ئەگەر وام پێ بڵێیت.... نانا، تکایە زوو بە خەبەر وەرەوە."





100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now