*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە دەی ئایاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر نۆ و چل و سێ خولەکی بەیانی*
"سڵاو، چەند ڕۆژێکە گوێ لە گۆرانیەک دەگرم بە ناوی 'If I die young'، چەند زیاتر گوێ لەم گۆرانیە دەگرم، زیاتر دەگریم، زیاتر لە ھەزار جارە گوێ لەم گۆرانیە دەگرم. ئەوە زۆر جوانە، جایمین گوێ بگرە."
"If l die young, bury me in the satin. Lay me down on a bed of roses, sink me in the river at dawn, send me away with the words of love song. The sharp knife on the short life...."
ئایرا وشەکانی نێو گۆرانیەکەی دەوتەوە، بەڵام من ھەست بە ھیچ شتێک ناکەم تەنھا ترس نەبێت، چونکە دەتوانم ھەست بە ئازارێکی زۆر بکەم لە دەنگیدا، گۆرانیەکە تەواو بوو، و ئایرا'ش بۆ ماوەی چەند خولەکێک بێدەنگ بوو، ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا بەلەوەی دەست بکات بە قسە کردن.
"من پێم گووتی ئەوە گۆرانیەکی زۆر جوانە، و ئەمڕۆش ڕۆژێکی جوانە..... بەداخەوە ئیتر ھیچ شتێک ناتوانێ ڕای من بگۆڕێت، چونکە من بڕیاری خۆم داوە...."
YOU ARE READING
100 Voicemails ✔️
Fanfictionدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...