59

99 29 40
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو دووی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر شەش و چل و پێنج خولەکی ئێوارە*

"تەنھا دەڵێم واو.... ئەمڕۆ دووی ئازارە، لە قوتابخانە ئەوەم زانی، باوەڕ بکە ئەگەر نەگەڕابامەوە بۆ قوتابخانە ئەوەم نەدەزانی، ئەوە باوەڕپێنەکراوە، جایمین! تۆ دوو مانگە بەو شێوەیەی، لە نێو کۆمادا......  بەڵام من وا ھەست دەکەم لە دوو مانگ زیاترە، زۆر شت گۆڕاوە لەم دوو مانگەدا، بەڵام تۆ ھەر وەک خۆتی. نە چاوەکانت دەکەیتەوە، نە ھیچ شتێک دەکەیت، تەنانەت باوەڕ ناکەم ھەتا ئێستا لە ژیان دا مابیت، تەنھا ھەناسە دەدەیت. وە ئەوە بەس نیە بۆ من..... من  دەمەوێت چاوەکانت بکەیتەوە، تکایە نامەوێت جارێکی تر لە نەخۆشخانە سەردانت بکەم، دەمەوێت بۆ جاری داھاتوو کە یەک دەبینینەوە لە دەرەوەی نەخۆشخانە بێت، جا لە ھەر شوێنێک بێت بەلامەوە گرنگ نیە، من تەنھا نامەوێت دووبارە بێمەوە نەخۆشخانە، تکایە"











100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now