68

100 27 8
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە یازدەی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر سێ و پێنج خولەکی ئێوارە*

"کەواتە دوێنێ شەو زۆر ئارام و ھێمن بوو، من بە تەنھا لەگەڵ تۆ. و قسەم لەگەڵ دەکردیت، وەک ئەوەی گوێ لە من بگریت و لێم تێبگەی."

دوای ئەوەی قسەکانی تەواو کرد کەمێک وەستا، دەبێت چ ھەستێک بێت قسە بۆ کەسێک بکەیت کە نەتوانێت وەڵامت بداتەوە؟ باشە..... ئەگەر ئایرا ئەوەندە ھۆگری من بووە بەو ڕادەیە ئەی کەواتە بۆچی تاوەکو ئێستا سەردانی نەکردووم لەوەتەی بەخەبەر ھاتووم؟ لە نێو بیرکردنەوەکانم دا بووم، ھەتاوەکو دەنگی ئایرا منی لە نێو بیرکردنەوە قوڵەکانم دەرھێنا.

"من گەمژانەترین شتم ئەنجام دا کە بە خایاڵتدا بێت. باوەڕ بکەیت یان نا، لەڕاستیدا من تۆم ماچ کرد وابیرم کردەوە بەم شێوەیە تۆ ھەڵدەستیتەوە. وەک چیرۆکی شازادە خەواڵوەکە، وایە؟ بەدڵنیاییەوە بەم شێوەیە تۆ ھەڵناستیتەوە، بەدڵنیاییەوە تۆ پێدەکەنیت کاتێک بەم کارە گەمژەییانەی من دەزانیت."

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now