64

95 26 0
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە حەوتی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر پێنج وچل و حەوت خولەکی ئێوارە*

"دەزانیت ئەمڕۆ باوکم ھات و سەردانی کردم، کەمێک پێش ئێستا ڕۆیشت، و سوپاس بۆ خودا دایکم لە ماڵەوە نەبوو، لە ڕاستیدا پێم وابێت باوکم دەزانێت دایکم لەم کاتانەدا کار دەکات بۆیە ئەوەی وەک ھەلێک بینیووە و سەردانی منی کردووە و ئێمە بەیەکەوە نانمان خوارد چونکە باوکم ھامبەرگری کریبوو! ئەوە زۆر خۆش بوو! کاتێکی زۆر خۆشمان بەسەر برد بەیەکەوە!"

ھەرچەندە دەتتوانی تێبینی دڵتەنگیەکەی بکەیت لە دەنگیدا بەڵام کاتێک کە باسی باوکی دەکات دڵخۆشیەکی بێوێنە لە دەنگیدا، ھەر کاتێک کە ئایرا بە دڵخۆشی قسە دەکات بەبێ ئەوەی ھەست بەھیچ بکەم زەردەخەنەیەک دەست دەگرێت بەسەر لێوەکانمدا، ھەست بە دڵخۆشیەک دەکەم لە ناخمدا..... پێموابێت تەنھا گوێبیست بوونی دەنگی بەسە بۆ ئەوەی دڵخۆش بم سەڕارای ئەوەی ھێشتا ھیچم لەیاد نیە دەرباڕەی ئایرا.

"ھەر بەڕاستی بیرم نایەتەوە دوایین جار کەی بووە ژەمێکم بە دڵخۆشی خواردووە؟ دەتوانیت باوەڕ بەوە بکەیت؟ کاتێک کە باوکم ڕۆیشت و خواحافیزیم لێی کرد، ئینجا ھەستم کرد کە چەند بیری ئەو دەکەم، بیری ئەو کاتانە دەکەم کە بەیەکەوە بەسەرمان دەبرد، من بیری تۆش دەکەم."

100 Voicemails ✔️Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα