65

95 27 18
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە ھەشتی نیسانی ٢٠١٢ لە کاتژمێر سێ و چل و سێ خولەکی دوای نیوەڕۆ*

"ھای! دەزانیت دوو بەیانی تر ڕۆژی لە دایک بوونی کێیە؟ ڕۆژی لە دایک بوونی منە، یێی. بە شێوەیەکی فەرمی لە دەی مانگ دەبم بە حەڤدە ساڵ. وە من ئاھەنگی ڕۆژی لە دایک بوونم بە تەنھا لەگەڵ تۆدا ئەنجام دەدەم. جێنۆ و ھێیچان و ئەوانی تر دەیانەوێت بەشداری بکەن لە ئاھەنگەکەدا، بەڵام من پێداگریم کرد لەگەڵیان بۆ ئەوەی بە تەنھا لەگەڵ تۆدا ئاھەنگی ڕۆژی لە دایک بوونم ئەنجام بدەم، من و تۆ بە تەنھا."

دوای تەواو کردنی قسەکانی ئازارێک لە دڵمدا دروست بوو، دەستم لەسەر لای چەپی سینگم دانا بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم ببێتەوە. بەڵام لەوە دەچێت ئەوە ھیچ کاریگەریەکی نەبێت. ئەو ئاھەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی لەگەڵ کەسێکی کە بێھۆشدا ئەنجام دەدات، تکایە ئەوە مەکە ئایرا، من شایانی ئەوە نیم.

"کەواتە، من دەچم جلێکی جوان ھەڵدەبژێرم بۆ ژووانە بچکۆلەکەمان. وە نابێت ھیچ دەنگە دەنگێک دروست بکەم لە ژوورەکەتدا، ئەگەر نا پەرستارەکان ناچار دەبن دەرمبکەنە دەرەوە بۆیە دەبێت بە بێدەنگی ئاھەنگەکە ئەنجام بدەم. باشە، بای."

100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now