55

115 28 12
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە بیست و نۆی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر یانزە و پەنجا و دوو خولەکی شەو*

"ھێی، چۆنیت؟ ماوەیەکی زۆرە سەردانی نەخۆشخانەم نەکردووە بۆ بینینی تۆ، بیری من دەکەیت؟ وایە؟ من جێگای بەزەییم، تەنانەت سەردانی دایک و باوکتم نەکردووە، نازانم بۆچی بەڵام حەز ناکەم لە ژوورەکەم بێمە دەرەوە. ھەست دەکەم ژوورەکەم تاکە پەناگەمە، کە دێمە دەرەوە ھەموو شتێک ئازارم دەدات، تەنانەت ناچم بۆ قوتابخانەش، بەیانی دەچین بۆ خانووە نوێیەکەمان لەگەڵ دایکم کە گەیشتین ئیمێڵێکت بۆ دەنێرم...... باشە..... خواحافیز."

ئایرا دەنگی زۆر ماندوو و بێزار دەردەکەوت وەک ئەوەی ماندوو و بێزار بێت لە ھەموو ئەو شتانەی کە ڕوودەدات، ھەرچەندە ھێشتا ھیچم نایەتەوە یاد بەڵام ھەستێکم ھەیە لە دڵمدا کە پەڕۆشی بینینی ئەو کچەیە.







100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now