37

132 30 6
                                    


*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە یازدەی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر نۆ و ھەشت خولەکی شەو*

"جایمیناا...."
ئایرا وەستا لە قسەکردن دواتر ھەنسکێک دەرچوو لە لێوەکانی دەتتوانی لە دەنگیدا تێبینی ئەوە بکەیت ئەو کچە بۆ چەند کاتژمێرێک گریاوە.

"دەزانیت تەنھا یەک جار گوێم لەم پارچە گۆرانیە گرتووە، تەنھا کەمێک پێش ئێستا دۆزیمەوە.... دەزانیت ئەوە حاڵی ھەردووکمان....... باس دەکات. بوەستە پێویستە تۆش گوێت لەوە بێت."

ئەمجارە کەمێک شڵەژاو و شپرزە دەردەکەوت، ئەو وەستا لە قسەکردن پاشان پارچە میوزیکێک دەردەچوو لە ئیمێڵە دەنگیەکە بەر لەوەی دەنگێکی کەسێکی دیکە بەر گوێیەکانم بکەوێت.

"بەڵام من زۆر بیری ئەو دەکەم، ئەوە زۆر ئازارم دەدات کە ناتوانم ئەو ڕۆژانە بگەڕێنمەوە کە ڕۆیشتوون. من ھەموو کاتێک خۆشم دەوێیت، ھەموو کاتێک بیرت دەکەم، بەڵێن دەدەم ھەموو ئەو ڕۆژانەم بیر بێت کە بەیەکەوە بەسەرمان بردووە."

گۆرانیەکە وەستا، دواتر ئایرا دەستی کردەوە بە قسەکردن.

"بمبورە، لەوانەیە بیربکەیتەوە ئەوە کەمێک گەمژانەیە کە بەھۆی پارچە گۆرانیەکەوە بگریت، من ھەست بە خەم و شکاوی دەکەم لە دەنگی ئەو گۆرانیبێژەدا، تەنھا وا ھەست دەکەم ئەو گۆرانیە بۆ من..... بۆ ئێمە نوسراوە، من داوای لێبوردن دەکەم، من...... نانا، من خۆشم دەوێیت...."









100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now