*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە ھەشتی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر یانزدەی شەو*
"ئەمڕۆ...... من سەردانی خێزانەکەتم کرد، ھەست دەکەم باوکت لاوازتر بووە، وە ژێر چاوەکانی دایکیت ڕەش ببوو، وەک پێشتر نەبوو، سەیرکە ھەموومان نەبوونی تۆمان پێوە دیارە، بەدڵنیاییەوە باوکت خواردنی ژەمەکانی پشتگوێ دەخات، لەولاوە دایکت ھەموو شەوێک بە تامەزرۆی کردنەوەی چاوەکانی تۆ دەست دەکات بە گریان....... دایکت بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە پێشوازی لە من کرد وەک ھەموو جارێک..... تەنانەت باوەشی پێداکردم، جایمین...... پێموابێت لەڕووی دەرونیەوە زۆر لە من خراپتر و تێکشاوترە..... بێگومان چاوە ڕەشەکانی کوڕەکەی نەبینیوە...... بۆ ماوەیەک..... ماوەیەکی زۆر..... دوای کەمێک قسەکردن لەگەڵ دایکت لە ژووری دانیشتنەکە ووتی دەچێت ھەندێک خواردن دەھێنێت لە چێشتخانەکە..... دوای چەند خولەکێک منیش ویستم بچم بۆ چێشتخانەکە بۆ یارمەتیدانی، بەڵام ئەو لە چێشتخانەکە دەگریا......"
ESTÁ A LER
100 Voicemails ✔️
Fanficدوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی، لەو ماوەیەدا، دەست بە گەڕان دەکات لە نێو مۆبایلەکەیدا ھەموو نامەکان و ئیمێڵە دەنگیەکان سەیر دەکات، ھ...