29

150 33 51
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە سێی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر دە و نۆ خولەکی شەو*

"جاییییممیینننن............ ھەموو خەمەکانی دونیا بە دۆزەخ......"

ئایرا وەستا لە قسەکردن بەھۆی ئەو نزگەرەی لە لێوەکانی دەرچوو دواتر دەستی کرد بە پێکەنین وەک شێتێک.

"پێموابێت توشی نزگەرەیەکی نەفرەتی بووم، دەزانی، من کەسێکی زۆر بێسوودم... یاا! دایکم ئەوەی بە دڵ نەبوو، دەبوایە ڕوخساری ئەوت بدیتبایە کاتێک منی بینی بە سەرخۆشی، بوەستە تۆ ناتوانیت ئەو ببینیت..... ھەتاوەکو ھەڵنەستیتەوە! شازادە خەوتووە قۆزەکە! ھاھا.... ئۆھ! ئاوچ!"

دەنگی تێکشکانی شوشەیەک ھات لە ئیمێڵە دەنگیەکە، خودایە ئەو کچە....... ئایرا لە کاتی شەرخۆشبوون وەک شێتێکی لێدێت.. باشە چۆن پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ کچێکی وا شێت ھەبووە؟ چۆن داوای خۆشەویستیم لەو کردووە؟ زۆر بە خراپی حەز دەکەم یادەوەرییەکانم بیربکەویتەوە....... بەردەوام بووم لە بیرکردنەوە ھەتاوەکو دەنگی ئایرا بیرکردنەوە قوڵەکانمی بڕی.

"من خۆم بە مێزێکدا کێشا. نەفرەت، من پێویستە ئێستا بڕۆم. ئۆف، ئەوە زۆر بە ئازارە." 









100 Voicemails ✔️Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα