1

771 74 24
                                    

*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە سێی شوباتی ٢٠١٢ کاتژمێر نۆ و بیست و سێ خولەکی شەو*

سەیری ڕۆژ ژمێری سەر دیوارەکەم کرد، بەرواری ئەمڕۆ پازدەی تەمموزی ٢٠١٢یە، پێنج مانگ پێش ئێستا. ئەو ھەموو ماوەیە من لە کۆمادا بووم، ئەوان پێیان ووتم. بەڵام وەک ئەوەی لەدەست دانی ئەو ھەموو مانگەی ژیانم بەس نەبووبێت، ھیچ بیرەوەریەکی ڕابردووم لە یاد نیە، وەک ئەوەی ھەموو یادەوەرییەکانم لە شەوێکی تاریکدا بەسەر بردبێت، ھیچ دیار نەبێت.

چاوە ڕەشەکانم گەڕاندەوە سەر ئەو ئامێرەی کە لەناو دەستەکانمدا ھەیە، ئیمێڵە دەنگیەکانم کردەوە.

دەنگێکی کچانە بە گوێیەکانم کەوت، دڵخۆش دەردەکەوت، بە قشتی پێدەکەنی بەر لەوەی دەست بە قسەکردن بکات.

"جایمیناا، ئەوە منم ئایرا، تۆ دێیت بۆ ئاھەنگەکە، ڕاستە؟ ھەموومان چاوەڕێی تۆ دەکەین، دەتبینمەوە."

چ ئاھەنگێک؟ برۆکانم گرژ کرد، چوومە سەر ئێمێڵە دەنگیەکەی تر، ئەمەشیان ئەو کچە ناردوویەتی، لە ڕاستیدا سەد ئیمێڵی دەنگی لە لایەن ئەوەوە نێردراوە.

100 Voicemails ✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant