کۆتایی

931 120 183
                                    

Unedited




پازدە ساڵ دواتر.

"تۆ قوڕت بەسەر بوو"

هەردووکیان یەکسەر لەیەکتر جیابونەوە و پاڵێکی بە ماسۆن نا کە کەوتە سەر جێگاکە.

"دایکە!"
بە شێواوی گووتی و سەیری کردم.
"ئەمە وەک ئەوە نییە کە بیری لێدەکەیتەوە."

لە ماسۆنی دا.
"بەڵێ خاتوون هەندرسۆن "
ماسۆن سەری لەقاند.
"ئە_ئەمە_"

"وابزانم لێرەدا هیچ مەجالی هەڵە تێگەیشتن نییە."
بە ئەستەم گووتم.
"کچەکەم لە ژووری خەوتنی لەگەڵ کوڕێکە و دەرگاکەی داخستوە ،ئیدی ئەمە چیتر دەبێ؟"

"باشە!"
بێکی سەری بەتوندی بەرزکردەوە.قژەکەی پەرش و بڵاو بوو و دەستێکی بەقژیدا هێنا،کە بێگومان ئەمەی لەباوکی بۆماوەتەوە.
"ئەوە بەمشێوەیە بوو کە بینیت،بەڵام من خەریکە دەبمە شازدە_"

"ئۆه بێکی لە کێشەداااایە!"
ڕووی سوڕاند و سەیری ئارچەری کرد کە خۆی لەپشت قاچەکانم شاردبوویەوە و تەنیا قژە زەردەکانی لەلایەک دیاربوون.

"بۆچی ئەم سمۆرە بچوکە_"

"ڕێبیکا مینێرڤا هەندرسۆن!"
بە جدی گووتم.
"چەند جار پێم گووتویت توند مەبە لەگەڵ براکەت!"

"ئەوە معقول نییە."
نوزەیەکی کرد.
"تۆ هەردەم پشتی ئەو دەگری"

"لەبەرئەوەی دایە زیاتر منی خۆشدەوێ."
ئارچەر گووتی و زمانی دەرهێنا.

"بۆچی تۆ هەی بچکۆڵی_"
بەرەو ڕووی چوو بەڵام یەکسەر وەستاندم.

"تکایە وەک تەمەنی خۆت ڕەفتار دەکەی؟"
پرسیم.
"من ماندووم و تازە لە کار هاتومەتەوە.لەجیاتی ئەوەی لەگەڵ براکەت شەڕبکەی کێشەیەکی جدیترمان هەیە."

"وەک."

"ئەگەر باوکت ئەمە بزانێ."

چاوەکانی بەشێوەیەکی درامایی زەق بوونەوە.
"نەفرەت نەفرەت.ئۆه نەفرەت_"

"ڕێبیکا!"
هاوارم کرد.
"لەپێش براکەت نا."

"کێ گرنگی پێدەدا؟"
گوتی و هاتە پێشم و چاکەتەکەی گرتم.
"پێویستە یارمەتیم بدەیت.باوکم دەمکوژێ.نابێ پێی بڵ-"

"باشە پێی ناڵێم."

"بەڕاستی."
بێکی لە باوەشی گرتم و خەریک بوو بە دیوارەکەمدا دا.
"تۆ باشترین دایکی دونیایت!بەڵێن دەدەم شتێکی جوانت لە ڕۆژی دایکان بۆ بهێنم."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now