64

652 128 245
                                    

Unedited

نیوەڕۆ بوو کەلەناو جێگا هاتمە دەرەوە. دەمویست بەخێرایی خۆم بگۆڕم لەبەرئەوەی کاتەکەم بۆئەوەی لە کێشەکانم دووربکەومەوە تەواوبووە وە ئێستا پێویستە بەرەنگاریان ببمەوە و ئەو هەرایە چاکبکەمەوە کە ناومەتەوە.

ئەوە ئەرکێکی قورسە و خەریک بوو یەکسەر بخەومەوە. تەنیا کەمێکی تر خۆمیان لێبشارمەوە بەڵام ناتوانم ئەمە بکەم.

سیدیەکە و کتێبەکەم بەتوندی گرت و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی.

دەتوانم ئەمە بکەم.

دەتوانم شتەکان چاکبکەمەوە.

دەرگای ژوورەکەم بە لەسەرخۆیی کردەوە و دەمویست نەتالیا بدۆزمەوە بۆئەوەی سوپاسی بکەم بۆ.... هەموو شتێک.

خێزانی نەتالیا لەماڵەوە نین،ئەوە ئاشکرابوو کە هاتمە خوارەوە. وابزانم لەبەرئەوە بۆماوەیەکی درێژ هاوڕێ ماینەوە لەبەرئەوەی هەردووکمان خێزانێکی خراپمان هەبوو.

بەڵام من داپیرەم هەبوو و خێزانی نەتالیاش وەک خێزانی من بەتەواوی وازیان لێنەهێنابوو. هێشتا بیرم لەوە دەکردەوە بۆچی من ئاوا دەرچووم و نەتالیاش ئاوا دەرچوو.

لەبەرئەوەی سەرەڕای هەموو شتێک من هەر داپیرەم هەبوو.

دڵم بەتوندی ئێشی کرد و دەبوو بەتوندی خۆم. بگرم هەر کە بیرم لەو شتانە دەکردەوە کە دوێنێ زانیم.

یەک شت لەیەک کاتدا. کلارا. تۆ دەتوانی ئەمە بکەی.

لەکۆتاییدا نەتالیام لە ژووری میوان دۆزیەوە. کتێبەکان بەهەموو لایەکدا بڵاوببونەوە و ئەویش لەنێوان کۆمەڵێک پەڕە و کتێب دانیشتبوو، نیوچەوانی گرژ بوو و شتێکی لەسەر دەفتەرەکەی دەنوسی.

نەتالیا ئەندرسۆن دەیخوێند.

بۆ ساتێک وامزانی ئەمە گاڵتەیە. نەتالیا نەیدەخوێند. لەو ساڵانەی کە هاوڕێ بووین، نەتالیا قەد دەستی لەکتێبێک نەدابوو.

کەچی_

ئەوەش شتێکی ترە کە هەڵە بووم دەربارەی.

"دەزانی،لەجیاتی ئەوەی لەوێ بوەستیت و بەشێوەیەک لێم بڕوانی وەک ئەوەی تازە لەهەسارەیەکی ترەوە هاتوویت، دەتوانی قورگت ساف بکەیت و بڵێی سڵاو."
نەتالیا گووتی و ڕاچڵەکیم.

"ت_تۆ_"

"دەزانم. من دەخوێنم."
بە دەنگی نزم گووتی.
"هیچ لە من ناکا وانیە؟"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now