66

598 118 176
                                    

Unedited

لەشوێنی خۆم ڕەق بوومەوە.

نەمدەتوانی بجوڵێم،نەمدەتوانی هەناسە بدەم چونکە دەترسام گەر جوڵەیەکی بچوکیش بکەم دیارنەمێنێ.

"بڕۆ."
ڕێبیکا گووتی.
"بڕۆ بۆ لای."

ئەو لێرەیە.
ئەو هەربەڕاستی لێرەیە.

تکایە با ئەمە خەون نەبێ.

هەنگاوێکم بەترسەوە نا ،هێشتا گومانم هەبوو ،هێشتا هەناسەم نەدەدا،هێشتا دەترسام لەوەی وون بێت و دووبارە تێکبشکێم.

هەنگاوێکی ترم نا و تەڕبووم بەڵام گرنگیم پێنەدا.

هەنگاوێکی ترم نا

هێشتا لەوێ بوو.

هەنگاوێکی ترم نا.
وە دواتر ڕامکرد.

ڕامدەکرد و پێم لە کراسەکەم گیردەبوو ،بەزۆر دەمتوانی لەبەر بارانەکە ببینم.بەسەر گیایە تەڕەکەدا ڕامدەکرد گوێم بەوە نەدەدا کە کراسەکەم هەمووی تێکچوو و وەک وێرانەیەک دەردەکەوتم.

ئەو گەڕایەوە.

ئەو گەڕایەوە بۆ لام.

ئەوەندە بە توندی خۆم پێدادا هەردووکمان کەوتین .

"کلارا وێڵسن تۆ بەشێوەیەک واتکردووە هەرکاتێک بتبینم لەسەر پێیەکانم نەمێنم."
بە بزەیەکەوە گووتم.سەیرم کرد بە پەرۆشیەوە ،چاوە سەوزەکانی ،قژە ڕەشەکەی کە بەباران تەڕ ببوو.بۆنی گەزۆ و بارانی لێدەهات وە دەستی لە کەمەرم ئاڵاندبوو وەک ئەوەی شوێنیان ئەوێ بێ.

بەڵێ،شوێنیان ئەوێیە.

"تۆ لێرەیت."
ووتم و باوەڕم نەدەکرد.
"تۆ هەربەڕاستی لێرەیت."

"نەدەبوو لێرەبام."
ووتی و قژی خستە بن گوێم.
"بەڵام مادەم هەردووکمان دەزانین کە من چەند خۆپەرستم کە ناتوانم لە دووری تۆ هەڵکەم_"

"جەیک؟"

"بەڵێ؟"

"تەنیا دەمت داخە و ماچم بکە."

ئەویش کردی.

ماچەکە لەوجۆرە بوو کە هەناسەی دەبردیت، ئەو جۆرەی کە نایابە،ئەو جۆرەی کە بێهۆشت دەکا، بۆی پەرۆش دەبیت و لەهەمان کاتدا وێرانت دەکا.

نازانم چەند خولەک یەکتریمان ماچ کرد،لەوانەیە خولەکێک بێت یان هەمیشە، بەڵام کە لەیەکتر دوورکەوتینەوە تا هەناسەیەک وەرگرین لەتەنیشتی پاڵکەوتم و سەیری ئاسمانم کرد.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now