52

587 132 226
                                    

Unedited

"داپیرە! داپیرە!"
بە خێرایی لە دەرگاکەیم دەدا بۆئەوەی هەڵبستێت.

"داپیرە ئەوە منم تکایە دەتوانی..."

دەرگاکە کرایەوە و داپیرەم بە جلی خەوەوە دەرکەوت
"کلارا چی بووە؟ ئەوە نیوەی شەوە."

"جەیکک و ئەلێ_کس"
بە لەرزینەوە گووتم
"ئەوان.. ئەوان..."

بە ئاگاداری لەباوەشی گرتم و چەنەگەی لەسەر سەرم دانا.
"کلارا ئازیزم ئارام بەوە. هەناسەیەک هەڵمژە و پێم بڵێ چی ڕوویداوە."

"ئ_ئەوان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوونە. ئ_ئەوان... ناتوانم لەدەستیان بدەم. "
بەتوندی دەلەرزیم و هەوڵمدەدا وشەکان بەتەواوی بڵێم

" دەزانی لە چ نەخۆشخانەیەکن؟"
بە ئارامی پرسی و زۆرم لەخۆم کرد تا ناوەکەیم بیربکەوێتەوە.
" کینگسلی میمۆریاڵ. "

" باشە. "
سەری لەقاند.
" چرکەیەک چاوەڕێکە من ئێستا دێمە خوارەوە، باشە؟ تەنیا ئازابە و چاوەڕێکە. من دڵنیام ئەوان باشدەبن."

توانیم سەرم بلەقێنم کە چووەوە ژوورەکەی. لە تاریکیەکە وەستام و هەوڵمدەدا خۆم بە جێگیری بهێڵمەوە بەڵام نەمدەتوانی.

زۆر شپرزەبووم بە بیرکردنەوە دەربارەی ئەو شتانەی پێم گووتن وە ئەگەر لەدەستیان بدەم، ئەگەر ئەوان....

ئۆه. خودایە. ئۆه خودایە.

نەخێر بوەستە!
ئیتر بوەستە کلارا!
بۆ خاتری خودا خۆت کۆبکەرەوە!

ئەوان باش دەبن.

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بیرم لە قسەکانی ڕێبیکا دەکردەوە. هێشتا کەس نازانێ چۆن توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووینە یان بەتەواوی چی ڕوویداوە.

ئەو هیچی دەربارەیان نەدەزانی و هیچ شتێکیان پێنەگوترابوو. ڕێبیکا و جێرەمی لە نەخۆشخانە بوون لەگەل چەند یاریکەرێکی تر کە خەریک بوو بۆ ئاهەنگێڕان دەچوون.

باشە، ئەوان باشن.
دەبێ باشبن.

"کلارا ئادەی."
داپیرەم گووتی و دەستی گرتم و بۆ خوارەوە ڕێنوێنی کردم.
"با بڕۆین. مۆبایلەکەت هێناوە، نەوەک تەلەفۆنت بۆ بکەن؟"

بێ هیچ قسەیەک سەرم بە مانای بەڵێ لەقاند.

سەری لەقاند و خەندەیەکی بچوکی کرد.
"مادەم دەی ئازیزم. بابڕۆین."

داپیرەم هیچی تری نەگوت کە لەناو ئۆتۆمبێڵەکە بووین. کینگسلی میمۆریاڵ تەقریبەن سێ چارەگ لێمان دوورە. دەبێ توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووبن ئەوکاتەی لە یاریەکە هاتونەتەوە یان پاش ئاهەنگەکە.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now