18

967 185 242
                                    

UNEDITED

بێ ئەوەی دووجار بیرکەمەوە ماچەکەم ئاڵوگۆڕ کرد. لە خۆی نزیک کردمەوە و ئاوەکە شەپۆلیکی بچوکی نایەوە و دەستم لە ملی ئاڵاند.

ئەو ڕاستیەی کە لەناوەندی زستان لە دەریاچەیەکی سارد وەستاوین بە هەوادا چوو. هەموو ئەوەی مابوویەوە، تەنیا من و جەیک بوو.

مێشکم بە تەواوی بێهەست ببوو. بەهۆی ساردی نا بەڵکو بەهۆی ماچەکە. دەستم بە قژیدا هێنا و ئەلێکس و میشێڵا و خو*ڕیایەتی جەیک و هەموو شتێکم بیر چوو. تەنیا هەردووکمان بووین.

بۆنە هەنگوینەکەی لەگەل بۆنی لیمۆ و ئەلکهول تێکەڵاو ببوو. گوڵاوە ناوەخۆشەکەی بە هەوادا چووبوو بەڵام بە ئەستەم. بۆنی کحولی لێدەهات. بەڵام بۆنی هەنگوینەکەی...... بۆنی جەیکە کۆنەکە بوو کە دەمناسی.

لەیەک دوورکەوتینەوە بەهۆی کەمی ئۆکسجین. بە قورسی هەناسەم دەدا بەڵام نەمدەتوانی چاوی لەسەر لاببەم.

چاوەکانی سەوز بوون. سەوزێکی تۆخ. بەهۆی ڕووناکی مانگ دەتتوانی دڵۆپە ئاوی وەک زێڕ ببینیت لەسەر ڕووخساری، وە بێ ئەوەی دووبارە بیربکەومەوە دیسان ماچم کردەوە.

نازانم چی وایکرد تا ئەوە بکەم. بەڵام لەو ساتەدا پێویست بوو.

لەخۆمم نزیک کردەوە تا ئەو بۆشاییەی نێوانمان نەمێنێت بەڵام جەیک هاوسەنگی خۆی لەدەستدا و هەردووکمان کەوتینە ناو ئاوە کەللە تەزێنەکە.

سەرەتا زۆر شێواو بووم. و نەمدەزانی چی ڕوودەدات بەڵام دواتر هەستم بە ساردی کرد و بەخێرایی لەئاوەکە هاتمە دەرەوە. کەسێک لە پشتەوە منی گرت و منی خستەوە سەر لێواری دەریاچەکە. بای زستانە لێیدام و دەستم کرد بە لەرزین.

جەیک لە تەنیشتم دانیشت، ڕووخساری پەڕیو بوو و لوتی سور ببو.

"پێێێوییستە بببەخێێرایی بڕۆینن."
ووتم ،ددانەکانم نەدەوەستان لە لەرزین و جەستەم خراپتر لە گەڵایەک دەلەرزی.

سەری لەقاند و هەڵسایەوە. وەک من دەلەرزی. مەبەستم. کێ دەتوانێ گلەییمان لێبکات؟ ئێستا لەناوەندی کانونی یەکەمین و مەلەیەکی نیوەشەومان کرد.

"بببیگرە."
جەیک گووتی و چاکەتێکی پێدام، کە لەوکاتەی لەناو دەریاچەکە بووین لەسەر پارچە کەشتیەکە بوو کە مانای ئەوە دەدات بە تەواوی وشکە.

"بەڵام تۆ ڕەقق دەبیتەوەە لەسەرما."
گووتم.

چاوەکانی سوڕاند و هەڵسایەوە.

"من ففانیلەیەکی ترم پێیە لەەەناو ئۆتۆمبێڵەکەەم، بۆۆ یەک جاار قبوڵیی ئەەو ڕاستتیە دەکەیت کە منن باشمم لەەگەڵت؟"
بە لەرزەوە گووتی.

جەیک باش بووە. جەیک باش نەبووە. یانی دەیکوژێ ئەگەر ئاماژەیەکی پێنەکات.

" ئۆه کلارا ،زۆر ڕقم لێتە. و بێزارکەری."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now