44

790 159 157
                                    

Unedited




"خاتوون وێڵسن."

خەیاڵەکانم تێکشکا و سەیری توێژەرم کرد کە لەبەرامبەرم دانیشتبوو.

"بەڵێ؟"
پرسیم.

"پێدەچوو خەیاڵت ڕۆیشتبێت."

"بەڵێ ئەوە دەکات."
نەتالیا بە گاڵتەوە گووتی.
"دەبێ سەرسام بێت لەو سەرەی خۆیدا."

"باشە، بەلایەنی کەمەوە من شتێکم لەناو سەرم هەیە. خۆزگە تۆش دەتوانی هەمان شت بڵێی."

نەتالیا بە سادەیی چاوی سوڕاند.

"کەواتە ئێوە کێشەتان هەیە، هاه؟ "
توێژەرەکە پرسی.

بەڵێ، نەخێر نەفرەت.

" سەیرکە خاتوون ساو..."

"بە سارا بانگم بکە. "
قسەکەی بڕی و نەتالیا سەری لەقاند.

" تکایە دەتوانین زوو ئەمە تەواو بکەین. "
نەتالیا گووتی
" من ڕاهێنانی سکوادی هاندەرانم هەیە."

سارا برۆکانی بەرزکردەوە.
" ئەوەندەی من بزانم تۆ لە سکوادەکە دەرکراوی."

"سەیرکە من کاپتنم، و مێلینا ناتوانێ هیچ بکات. "
نەتالیا گووتی و نوزەیەکم کرد.

"تەنها دەترسی مێلینا شوێنت بگرێتەوە وە پلەی کۆمەڵایەتیت بە خێرایی نزم بێتەوە."
گووتم.

" پففت، من نەتالیا ئەندرسۆنم."
گووتی و چاوم سوڕاند.

" وە منیش کلارا وێڵسنم. "
گووتم.
"مەبەستەکەت چییە؟ "

" مەبەستەکەم ئەوەیە  'بەنەفرەت بە!"

چاوم سوڕاند و لەبەرخۆمەوە گووتم.
" وە پلەی ژیراتیم بە ڕێژەیەکی بەرز دابەزی. "

" خاتوون وێڵسن ئەگەر تەواو بوویت. "
توێژەر گووتی.
" کەواتە با لەسەرەتاوە دەست پێبکەین، دەتوانین؟ کلارا شتێکم پێبڵێ کە ڕقت لێیەتی لە نەتالیا وهۆکارەکەشی بڵێ؟ "

لەکوێوە دەست پێبکەم؟

"ئەو بۆیەی بەسەردا ڕشتم."
گووتم.
" لەپێش هەموو قوتابخانە. لەوکاتەی داوای ژوانم لێکرا، لە ڕۆژی لەدایکبونم، هۆکاری زیاترت دەوێ؟ "

سەری هەژاند و گووتی.
" نەخێر زۆر ڕوونە. ئەی تۆ نەتالیا؟ "

" باشە لەسەرەتادا ئەو خۆشەویست دزە. "

چاوم سوڕاند.
"ئەوە زیاتر لەسەر تۆ پێناسە دەکرێ. تۆ یەکەم جار ئەوت دزی. "

نەتالیا ڕووی بۆ لای من سوڕاند.
" ئەوەندەی بزانم لەیەکەمی ساڵەوە خۆشەویستی من بوو. دواتر ئەو وازی لێهێنام، دووبارە. لەبەر تۆ. کەواتە پێم بڵێ چۆن تۆ خۆشەویست دز نیت؟ "

" باشە هەرخۆی تۆ یەکەم جار ژوانت لەگەڵ بەست تا من توڕە بکەیت. دەتوانم بڵێم ئەوەندەی خوشکم باش ڕۆڵەکەت نواند."
بە وشکی گوتم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now