30

823 157 262
                                    

UNEDITED

"هەموو ڕۆژەکە لە کوێ بوویت؟"
دایکم لێی پرسیم کە چوومە ماڵەوە.

"لەگەڵ ڕێبیکا بووم."
بەشێکی ڕاستیەکەم گوت.

"لەگەڵ جەیک نەبووی؟"
لێی پرسیم.

"ئەوم بینی بەڵام هەرزوو کاری بۆ دروست بوو."
گووتم.
"خەم مەخۆ، هیچم نەکردووە و ئێستاش لەبەرامبەر تۆ وەستاوم پێش ئەوەی ببێتە نۆ و نیو."

" بەیانی پێویستە بچینە خوانی ئیوارەی کریسمس. "

لەناکاو بە ئاگا هاتمەوە و بۆم دەرکەوت بە تەواوی کریسمسم لەبیر کرد. لەبیرم چوو دیاری بۆ خێزانەکەم بکڕم.

چی دیاریەک بۆ دایکم باشە؟ کوپێک لەسەری نوسرابێت زۆر سوپاس بۆ بوون بە باشترین دایک؟

" خوانەکە لەگەڵ هەندرسۆن و ئیڤانەکانە. "
گووتی و نوزەیەکم کرد. بوونم لە نیۆڕک وایکردووە هەردەم ئەلێکس و جەیک بەیەکەوە ببینم.

چاوەڕێکە. چی بۆ ئەلێکس ببەم؟ لە کریسمسەکانی تر هەردەم سەعات بۆی دەبرد کە هەموو جارێک دەیشکاند پێش ئەوەی کریسمسێکی تر بێتەوە وە ئەمە وەک عادەتێکی لێهاتووە بۆم تا دانەیەکی نوێی بۆ بکڕم.

"کلارا گوێت لێمە؟"
دایکم بە دەنگی بەرز گووتی و بیرۆکەکانی تێکشکاندم.

"چی؟"
گووتم.

"پێویستە بەیانی یارمەتیم بدەیت لە چێشتلێنان."
گووتی.

"ئەی میشێڵا؟"
پرسیم.

"ئەو سۆسی چوکلاتە دروست دەکات."
دایکم بە شانازییەوە گووتی.

تەنانەت منیش دەتوانم سۆسی چوکلاتە دروست بکەم، تەنیا نۆتێلاکە لەناو دەفرێک دەیتاوێنیتەوە و تەواو.

سۆسی چوکلاتەی ماڵی.

سەرم لەقاند. ئەو هەرگیز منی لەکاتی چێشت لێنان نەبینیوە و دڵنیام هەرکە بینی فڕێم دەداتە دەرەوە. بۆیە نیگەران نیم.

خۆم فڕێدا سەر جێگاکەم بەهۆی ماندوویەتی یان شتێکی لەوشێوەیە. وەک ئەوە نییە شتێکی ماندووکەرم کردبێت بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژێکی درێژ بوو و پێویستە بخەوم بەڵام بەدڵنیاییەوە پێش ئەوەی بتوانم خوشکەکەم تەشریفی هێنایە ژوورەوە.

"ئەمشەو لای ئەلێکس نابیت؟"
بە وشکی گووتم، و میشێڵا کەمێک سەرسام بوو بەڵام هیچ گلەیی لێناکەم. پاش ئەوەی بەیانی پێی گووتم خەریک بوو لەهۆش خۆم بچم کەچی ئێستا گاڵتەی پێدەکەم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now