36

694 177 310
                                    

UNEDITED


"ئەگەر وادەزانێ دەتوانی دەربازی بێت لە هەموو کێشەکان لەبەرئەوەی قۆزە ئەوا زۆر هەڵەیە.یانی دەبێت خودا زۆر سەرقاڵ ببووبێت کە ئەوی دروست کردووە چونکە هەموو جوانیەکی پێبەخشیوە."

"تۆ هەرگیز ئەمە لەبیر ناکەیت، وایە؟"
بە نەڕاندنەوە گووتم.

"نەخێر ."
گووتی ،دەتوانم گوێم لە خەندە بەفیزەکەی بێت لە تەلەفۆنەکەوە.

"باشە ئەگەر هەڵە نەبم لە دوو سێ دێری دواتردا بەباشی ریسوام کردوویت "
گووتم.

"بەڵێ بەڵام هەمووی بەوە کۆتایی هاتووە کە نوسیوتە (کەسێک وەها قۆز بێت نابێت کەسایەتیەکی وەها قێزەونی هەبێت)"

"ئەوە پیاهەڵدان نییە!"
گووتم.

"باشە من وەک ستایشێک دایدەنێم."
گووتی.
"یانی ئەوەندەی خوێندوومەتەوە تەنیا باسی قۆزی منت کردووە لەگەڵ ئەوەی چەند توڕە دەبیت کە کچەکان خۆم بۆ تێهەڵدەدەن"

"تۆ خو*ڕیت ،دەزانیت ؟"
بەتوڕەیی گووتم.

"ئۆه تخوا من زۆر جوانم."

"تۆ بێزارکەریت."

"من جوانێکی بێزارکەرم."

خەریک بوو وەڵامی بدەمەوە بەڵام ئەو خانمەی بەبەردەمم دا تێپەڕی مۆبایلەکەی لەدەست کەوت و دەنگێکی گەورەی دروست کرد.

"لەکوێیت؟"
جەیک پرسی.

"ئەرکەکانم بەڕێوەدەبەم."
بە ئاسانی درۆیەکم دروست کرد.

هێشتا دەربارەی ڕووداوەکەی میشێڵا هیچم بە جەیک نەگووتووە.هەر لەکۆتاییدا پێیدەڵێم بەڵام بۆ ئێستا دەمم دادەخەم.

"باشە دواتر پەیوەندیت پێوەدەکەم."
گووتی.

"بای."

مۆبایلەکەم کوژاندەوە و هەناسەیەکی ئاسودەییم دایەوە.

"کلارا وێڵسن؟"
سەیری سکرتێرەکەم کرد کە بە ڕقەوە سەیری دەکردم.

"بەڕێز هەندرسۆن ئێستا دەتوانێ بتبینێت."
بە خەندەیەکەوە هەڵسامەوە.بەدڵنیاییەوە جلێکی شڕم پۆشی کە کابۆیەکی سادە و فانیلەیەکی تا بۆ ئەو پیاوەی دەربخەم کە هیچ ڕێزێکی لام نییە.

"ئەو مۆنیەی سەر ڕووخسارت لابە شیرینەکەم."
بە دەنگێکی شیرینی ساختەوە بە سکرتێرەکەم گووت.
"یان باشترە بۆتۆکسێکی کوالێت بەرزتر بکەیت."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now