42

607 142 173
                                    

UNEDITED


"فەرموو."
ئەلێکس دیارییەکی پێدام کە بە کاغەزێکی سپی بریسکەدار دەورەدرابوو.

لەوکاتەدا یەکسەر دیارییە ڕەشەکەم بیرکەوتەوە کە لەسەر مێزەکەم دانابوو.

سپی و ڕەش،ئەلێکس و جەیک. چەند بە سەیری پێچەوانەن.

"پاش ئەوەی هاتینەوە ئینجا بیکەوە؟"
لێی پرسیم و سەرم لەقاند. دیارییەکەم لەسەر مێزەکە دانا، دوور لە دیاریە ڕەشە.

ئەوە پێکەنیناوییە ،پێویستە لەبیری بکەم.

"هێشتا بڕواناکەم ڕازی بووم ئەمە بکەم."
لەبەرخۆمەوە گووتم کە بەدوای کەوتم بۆ دەرەوە.

"دەزانم، ئەوەش چووە لیستی ئەو شتانەی کە لێت قەرزارم."
گووتی و لە نیوەی ڕێگە وەستام.

"تۆ هیچ قەرزاری من نیت."
گووتم، بۆ ساتێک وەستاو دواتر سەیری کردم. پێش ئەوەی بڵێ.
"من قەرزاری ئەو ڕاستیەم کە ئێستا لە پێش تۆدا وەستاوم بە سەلامەتی."

"من لەوەتەی بیرم دێت هاوڕێتم، ئەلێکس. "
بەنەرمی گووتم.
" ئەگەر من چاودێری تۆم نەکردبا، کێ دەیکرد؟"

سەیری پێڵاوەکانی کرد و گووتی.
"دەزانم، بەڵام من وازم لێهێنایت، من هێشتم ئازارت پێبگات.... "

ماچێکی بچوکم لەسەر ڕوومەتی کرد.
" تۆ نایابیت ئەلێکس. تۆ نەرم و نیان و شیرینی وە وەک هەموو کەسێک تۆش هەڵە دەکەیت بەڵام ئەوەی لە نیۆیۆرک ڕوویدا هەڵەی تۆ نەبوو، باشە؟"

"تەنیا ئەگەر ترسنۆک نەبام و زووتر داوام لێکردبایت... "
دەستی پێکرد و سەرم ڕاوەشاند.

"تۆ ترسنۆک نیت، ترسان شتێکی وا نییە. "
گووتم.
" نەترسان وات لێدەکات گەمژە بیت، باوەڕم پێبکە. "

بە بێدەنگی مایەوە تا گەیشتینە لای ئۆتۆمبێڵەکە. وەک پیاوێکی خانەدان دەرگای ئۆتۆمبێڵەکەی کردەوە و سەرکەوتم.

" تۆ زۆر جوان دەردەکەویت."
بە خەندەوە گووتی،. و منیش خەندەیەکم کرد.

" سوپاس. "

من زۆر لەمێژە ئەمەم نەکردووە. کراسێکی ڕەشم پۆشیبوو و قژە زەردەکەم بەرەڵا کردبوو، ئەو پێڵاوە سپیەم پۆشیبوو کە ئەلێکس لە ئاهەنگی زستانە پێی بەخشیم.

"لە هەموو شتێک زیاتر پێڵاوەکانتم بەدڵە. "
خەندەیەکی بەفیزی کرد ،و دەستی بە قژیدا هێنا.بیرم بۆ لای جەیک چووەوە کە ئەم کارەی دەکرد هەرکاتێک نیگەران بایە،. لەجیاتی ئەوەی قژی ڕێکبخات، پەرش و بڵاوتری دەکرد.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now