68

650 122 195
                                    

Unedited.


_گوێ لە گۆرانیێ، شتێکی وا بگرن با هەڵەکانتان لا تەبیعێ بێ.



ڕاکردن لەوێ بەدڵنیاییەوە ئازاترین شت بوو کە تا ئێستا کردبێتم.

وە گەمژەترین شتیش بوو.

بەتایبەتی کە زانیم لەگەڵ خێزانەکەم هاتووم و ئۆتۆمبێلی خۆمم نەهێناوە.

وە لە سەرووی هەموویەوە تەلەفۆنی جەیک داخرابوو.

نایابە کلارا. زۆر نایابە. بیرت چوو ژیان چەند ڕقی لێتە.

باشە ژیان دەتوانێ خۆی بە نەفرەت بکا. من پێی دەگەمەوە تەنانەت گەر بە پێش بڕ_

"هەربەجدی هیوا دەخوازم پلانی ئەوەت نەبێ بە پێ بڕۆیتە فڕۆکەخانە."

ڕووم سوڕاند و ئەلێکسم بینی کە کڵاوەکەی لەسەر کردبوویەوە و شەهادەکەی لە دەست بوو و خەندەیەک لەسەر لێوی بوو.

"چی دەکەیت؟"
پرسیم.
"بۆچی لێرەیت؟"

ئەلێکس شانی هەڵتەکاند.
"دەمەوێ یارمەتیت بدەم تا بە جەیک بگەیت. بڕوام وایە لەبەرئەوە ڕاتکرد وانیە؟ ئەگەرنا ئەوە زۆر شەرمەزارکەر دەبێ."

دەمم کرایەوە.
"ئەوە تۆ شێت بوویت؟"
گووتم.
"تۆ دەتەوێ تەخەروجی خۆت بچوێنی لەبەر_چی؟"

" کەواتە ڕێبیکا ڕاست بوو. "
ئەلێکس گووتی.
"ئەو ووتارە سەیرە لەسەر جەیک بوو. "

" چ_"

"بەدڵنیاییەوە من ڕاستم."
ڕێبیکا لە پشت ئەلێکسەوە دەرکەوت و بەرەو ئۆتۆمبێلی ئەلێکس چوو.
"من هەمیشە بەتەواوی و بێگومان ڕاستم."

دواتر ڕووی بۆ لای من سوڕاند.
"تۆ هەروا لەوێ دەوەستیت؟ ئادەی! ئەو لەدەستدەدەین. بڕواناکەم داپیرەت بتوانێ لەمە زیاتر دایکت بگرێ تا بەدوات ڕانەکا. "

من تەنیا لەشوێنی خۆم وەستابووم و بەشۆکەوە سەیری هەردووکیانم دەکرد.

"ئەو دوانەتان وادەزانن چ نەفرەتیەک دەکەن؟"
گووتم.
"ئێوە بۆنەی دەرچوونتان لەبەرئەوە لەدەستدەدەن. ئەوە شێت بووینە، هەر ئێستا بڕۆنەوە ژوورەوە. "

" ئمم نەخێر. "
ڕێبیکا گووتی.
" من زۆر دەستکاری ئەو پەیوەندیەم. کردووە تا ئێستا وازی لێبهێنم. من دەبێ ببینم کە ئەو دوانەتان بەیەکەوە دەبن. "

" ڕێبیکا_"
دەستم پێکرد.

"ڕێبیکا ڕێبیکام لەسەر مەکە."
گووتی.
"مەگەر بەدڵنیاییەوە گەر بیری خۆت گۆڕیبێت و بەدوای نەچیت."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now