🌺17

1K 179 196
                                    

UNEDITED


"ئێوە کچی گەنجن و هەردووکتان لە خانەوادەی باشەوە هاتوون."
ئافرەتەکە مۆنەکە هەروەک بە بەڕێوبەر خاتوون دەیڤس ناسراوە لەبەرامبەر من وەستابوو بە ناڕەزایی دەربڕی.

نەتالیا گووتی،
"بۆچی من دەبێت سزا وەرگرم لەسەر ڕەفتارەکانم."

"کچانی وەک تۆ پێویستە ڕەفتاری جوان بێت."
بەڕێوبەر گووتی.

ڕەفتاری جوان؟نەتالیا ؟کێ دەیزانی بەڕێوبەر بەمشێوەیە گاڵتەچییە!

"کچینە ئەمە قبوڵنەکراوە."
بەڕێوبەر درێژەی پێدا.
"بەتایبەتی تۆ خاتوون وێڵسن.خوشکەکەت-"

"خاتوون لەگەڵ ڕێزمدا من و خوشکەکەم دوو کەسی زۆر جیاوازین بۆیە تکایە بەراوردمان مەکە."
گووتم.

مەبەستم خۆی تازە شەڕێکم لەگەڵ نەتالیا هەبووە ،بۆیە وەڵامدانەوەی بەڕێوبەر کارێکی زۆر گران نەبوو. بەڕێوبەر دەیڤس شۆک بوو.

"بەڵێ ڕاست دەکەیت بە ڕەچاوکردنی ڕەفتارەکانی پێشووت چاوەڕێی ئەوەم لە تۆ نەدەکرد کلارا."
بەڕێوبەر گووتی
"مەبەستم تۆ یەکێکی لەو قوتابیانەی نمرەیەکی زۆر باشت هەیە با هەرباسی ئەوە نەکەم چۆن دانراوی تا وتاری کۆتایی ساڵ بخوێنیتەوە ، و مامۆستاکان هیچیان بۆت نییە جگە لە شتی باش."

بەڵێ بڕۆ پرسیار لە مامۆستای جیم بکە بزانە ئێستا چی بۆم هەیە.

"بەمشێوەیە دڵخواز؟"
نەتالیا لەبەرخۆیەوە گووتی.

چاوم سوڕاند.

"خاتوون بەڵام ئەو بە ئاشکرا شەڕەکەی دەست پێکرد ،مەبەستم دەبێت جۆرە سزایەک بۆ ئەوە هەبێت."
نەتالیا گووتی.

"خاتوون ئەندرسۆن دەزانم تۆ یەکەم جار ئەوت کەواند بۆیە با قسە نەکەین."
بەڕێوبەر گووتی.
"من ئێستاکە لە دژی هەردووکتان دەوەستم و بۆ ماوەی هەفتەیەک سزا دەدرێن و هەردووکتان دەبێ بە چەند کارێک هەڵبستن."

"چی؟"
بە یەکەوە هاوارمان کرد.

"ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر خراپە."
گووتم.

"هاوڕام."
نەتالیا گووتی.
"مەگەر بتەوێ قوتابخانە بەسەریەکدا بکەوێ،ئەمەت ناوێ."

"جا ئێوە بە چی ڕازی دەبن."
بەڕێوبەر گووتی،
"دڵنیام کارێکی باش دەکەن.خاتوون وێڵسن تۆ بەرپرسی ڕێکخستنی ئاهەنگی ئەم کۆتایی هەفتەیت و نەتالیا تۆش تیکتەکان دەفرۆشی وەک سزایەک."

هەردووکمان لێی ڕاماین ،و بۆ چەند چرکەیەک وا هەستم دەکرد پێدەکەنێ و دەڵێ ئەمە گاڵتەیەکی گەورەیە.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now