15

868 184 142
                                    

UNEDITED

"ئێوە بەمشێوەیە نابێت سیخوڕیمان لەسەر بکەن؟"
ڕێبیکا گووتی کە پیاسەی دەکرد لەکاتێکدا ئێمە بە شەرمنی لەسەر چەند کورسیەک دانیشتبوون لە یاریگای بۆڵینگەکە.

خەڵکی سەیریان دەکردین بەڵام دواتر ئەو ڕاستیەیان پشتگوێ خست کە کۆمەلێک کەس لەناو کەنتۆڕێک هاتنە دەرەوە بەڵکو سەیری ڕێبیکایان دەکرد کە وا دەردەکەوت خەریکی کوشتنی ئێمەیە.

"تێناگەم بۆچی ئەمەت وا گەورە کردووە."
سەمانثا گووتی.
"مەبەستم وەک ئەوە نییە هەرگیز ئەوەت پێشتر نەکردبێت."

ڕێبیکا نیگایەکی بکوژانەی بۆ کرد.

"دەزانی چی، گوێ مەدێ."
سەمانثا بە دەنگێکی نزم گووتی.

"ڕێبیکا هەرچیەکیان کردبێت ئەوا هەڵەیە."
جێرەمی بە ئارامی گووتی.
" بەلام ئێمەش هیچ چارەیەکمان بۆ نەهێشتن."

بە تێگەیشتوانە سەیری جێرەمی کرد.

ئایا ئەوە گاڵتەم پێدەکەیت؟
ئەگەر ئێمە ئەو شتەمان پێبگوتبا ڕێک دەبوو بە دەمانچە و موشەک لەبەرئەوەی ڕێبیکا هەردەم بەمشێوەیە بووە.سەر گەرم و کەلەڕەق بەڵام ئەو کوڕەی کە خودا دەزانێ چەند عەقڵی هەیە ئارامی کردەوە.

"ئەوە پێکەنیناوییە."
ئەلێکس گووتی و بیرکردنەوەکانی پچڕاندم.
"وەک ئەوە نییە کە ئێوە هەموو شتێکتان بۆ باسکردبین،بۆیە بابەتەکەمان خستە ئەستۆی خۆمان."

بۆ چەند ساتێک هەردووکیان بە تاوانبارییەوە سەیری یەکیان دەکرد بەڵام ڕێبیکا زوو هاتەوە هۆش خۆی.

"باشە ،دەتەوێ چی بزانیت؟"
ڕێبیکا گووتی.

دوو جار چاومان نوقاند تا دڵنیابینەوە لەوەی بەڕاستی گوێمان لێی بووە.

"چۆنە دەربارەی هەموو شتێک."
سەمانثا پێشنیاری کرد.

"ئێمە لە ئاهەنگەکە یەکترمان ناسی و ژمارەکەی خۆی پێدام و منیش پەیوەندیم پێکرد "
جێرەمی گووتی.

سەمانثا لێدوانێکی زۆر سەیری لەسەر ڕووخساری بوو کە ناتوانم بەباشی وەسفی بکەم.

"هەر ئەوەندە؟"
لێم پرسی.

"بەڵێ."
ڕێبیکا گووتی.

هەموومان سەیری ئەو دوانەمان دەکرد و دەمانویست شتێکی هەڵە دەربارەیان بڵێین بەڵام هیچمان شتێکی وامان بۆنەهات.

"باشە."
سەمانثا لەکۆتاییدا گووتی.
"ئێمە جێتان دەهێڵین بۆ ئەو شتەی کە دەتانکرد."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now