41

741 153 142
                                    

Unedited




یەک مانگ دواتر

"ئایا ئەوە ڕاستە کە ئەو لەگەڵت بوو و دواتر وازی لێهێنای؟"
ڕووم سوڕاند تا سەیری سالی بکەم کە خەندەیەکی بەفیزی لەسەر ڕووخساری بوو. سەیری پشتەوەی ئەوم کرد و نەتالیام بینی بەهەمان شێوە خەندەیەکی لەسەر ڕووخساری هەبوو وە بەدڵنیاییەوە دەمزانی ئەو هەموو شتێکی بە سالی گوتوە.

لەوانەیە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زۆر بێدەنگ بووبم بەڵام سالی نازانێ لەگەڵ کێ مامەڵە دەکا.

بە گشتی هەمووانم پشتگوێ خستبوو لە قوتابخانەدا ،بەو بەهانەیەی کە خۆم بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی ئامادەدەکەم. ڕاستگۆ بم ئەو سێ هەفتەیەی کە لە نیۆڕک گەڕاومەتەوە سەرم لەژێر قورسیەکان و یادگارییەکان نقوم بووە. بەڵام ئێستا هیچ بەهانەیەکم نییە چونکە هەموو شتێک تەواو بووە کە مانای ئەوەدەدا ڕێبیکا بە زۆر منی بردە کافتریا بۆ خوانی نیوەڕۆ.

کێشەم لەگەل ئەوە نەبوو ئەگەر سالی تیمبەرلەیک کە دەستگیری کردم و پرسیاری ژیانە خۆشەکەی لێکردم، پێش ئەوەی بتوانم لێی ڕابکەم یان پشتگوێی بخەم.

لەڕاستیدا لەبەرخاتری کاتە کۆنەکان هەوڵمدا، سوێند دەخۆم هەوڵمدا بەڵام کە زانیم شاژنی قوتابخانە لەمە تێوەگلاوە تەنیا نەمدەویست ئەم هەلە لەدەست بدەم.

بۆیە لەسەر مێزی چێشتخانەکە هەڵسامەوە، و قوتابیەکانی دەوروبەر ڕاچڵەکین و بۆ شوێنی جیاواز کشانەوە.

"هێی هاوڕێیان، دەتوانن سەرنجم بدەن؟"
بە دەنگی بەرز گووتم،. و دلنیام ئەو کەسانەی کە پێشتر سەرنجیان نەدابووم، ئێستا سەیرم دەکەن بەدڵنیاییەوە.

"کەواتە سالی ئێستا هەندێک پرسیاری بۆم هەیە"
گووتم و پەنجەم بۆ سەرنوسەری گۆڤاری قوتابخانە ڕاکێشا لەپێشم کە شۆک ببو.
"لەوکاتەی کە پرسیارەکان هەمووی دەربارەی ژیانە خۆشەکەمە، وابزانم پێویستە ئێوە وردەکارییەکان بزانن لەکاتێکدا ئێوە هەموو مافێکتان هەیە تا دەربارەی ژیانی من بزانن. "

هەمووان بێدەنگ بوون، شۆک ببون لەسەر ئەوەی کە گوتم. هەندێک لەوان بە نائاسودەیی لەسەر کورسیەکانیان دەجوڵانەوە.

" سالی ،دەی دەستپێبکە."
بە هاندانەوە ووتم.
" ئێستا شەرم مەکە. "

سالی قورگی ساف کرد،
" باشە بە تەواوی چی لەنێوان تۆ و جەیک ڕوویدا؟ "

باشترین خەندەم خستە سەر ڕووخسارم و گووتم.
"ئێمە ژوانمان بەست و دواتر جیابووینەوە."

"کێ جیابۆوە لە کێ؟"
گووتی و هەموو شتەکانی لە تیانوسەکەی دەنوسیەوە.

"ئەو لە من جیابویەوە. "
گووتم و دەنگم ئاسایی هێشتەوە.

" ئەو وازی لێت هێنا پاش ئەوەی لەگەڵی بووی، وایە؟"
پرسی.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora