35

916 177 251
                                    

UNEDITED
_ئەگەر هەڵەیەکی زۆر زەقم هەبوو ئاگادارم بکەنەوە. :')

_________________________________

"ڕێبیکا خەریکی چیت؟ ئەوە کاتژمێرێک تێپەڕیوە."

"ئێستا دێمە دەرەوە باشە! تەنیا چاوەڕێکە."
لەوەڵامدا هاواری کرد.

"ئاریەڵ و نێمۆ مردوون لەبەر ئەو گەرماوە درێژەی تۆ."
سەمانثا هاواری کرد.

"باشترە لەو ماوە درێژە منداڵ دروست بکات."
لەبەرخۆمەوە گووتم و سەمانثا پێکەنی.

" تۆ بڵێ بەتەمایە شارستانیەک دروست بکات. "
گووتی و هەردووکمان بەیەکەوە پێکەنین.

هەرچەندە تەنیا یەک ڕۆژە قسەمان لەگەل یەک نەکردووە بەڵام وەک ئەوە وایە چەندین مانگ بێت. هەرگیز نەمدەزانی لەماوەی یەک ڕۆژدا دەتوانرێ ئەو هەموو شتە بکرێت و بگۆڕدرێت.  بینینی ئەو دوانە هەستێکی نامۆی ئاسودەییم پێدەبەخشێ کە پێن دەڵێ هەرشتێک ڕووبدات هێشتا ڕێبیکای شێت و سەمانثای نەرێنی جدیم هەیە.

سەمانثا و من هەمیشە شەڕ دەکەین و جیاوازیەکەی ئەوەیە زۆر هەست بە خراپی دەکەم کە شەڕەکە لەگەل ئەوە و هەمووجار خۆم بە خەتابار دەزانم.

بۆیە کە کاتژمێر یەکی شەو لە دەرگای هۆتێلەکەم دا و سەمانثا کردیەوە. لەسەرەتادا وامزانی دەرگاکەم بە ڕوودا دادەخاتەوە بەڵام لەجیاتی ئەمە برۆیەکی برۆیەکی بەرزکردەوە و گووتی.
"کێ مردووە وەها بە فاشیۆن بوویتە؟"

وە بەمشێوەیە زانیم ئێمە باشین. ڕێبیکا هەڵنەسا لەوکاتەدا وە سەمانثا بێ ئەوەی هیچ بپرسێت سەرینێک و پێخەفێکی پێدام و یارمەتی دام لەسەر قەنەفەکە بخەوم پێش ئەوەی سەرم بە سەرین بکەوێت.

کاتژمێر هەشت و نیو لە خەو هەڵسام بەهۆی ڕێبیکا. ڕوتینی بەیانی ڕێبیکا کە پر هەرا بوو بەس بوو تا هەمووان هەڵسێنێت دواتر ئەوەندە دەچێتە گەرماو کە ناهێڵێ کەسی تر بەکاری بهێنێ.

ڕێبیکا هەروەک سەمانثا هیچ پرسیارێکی لێنەکردم کە بۆئەمەش زۆر سوپاسگوزار بووم. ڕێبیکا پێدەچوو زۆر سەرقاڵ بێت کە تەنانەت کاتی پرسیارە هەمیشەییەکانی نەبوو وە سەمانثا کەسێک نەبوو کە دەست بخاتە کاروباری خەڵکیەوە مەگەر زۆر گرنگ بێت.

هێشتا مەراق بووم لەوەی بۆچی دەیویست من لەگەڵ ئەلێکس بم بەڵام بای خۆم چەندین ڕوداو و درامام بینی لەماوەی یەک ڕۆژدا بۆیە پێویست ناکات جارێ بپرسم.

من لە بەرەنگاری دایکم دەترسم کە بەخۆشحاڵییەوە لەیادم کردووە. بەیانی کە سەیری مۆبایلە بێ شەحنەکەم کرد بیرم کەوتەوە کە نامەیەکی دایکم بینی.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now