10

898 189 97
                                    

UNEDITED
_ئەم چاپتەرە کەمێک ئاڵۆزە بوو لام بەڵام هەموو هەولم دا تا بەباشی وەریبگێڕم. هەرگیز یەک وشەشم لەکۆل نەکردۆتەوە. 🙌🏻

*******************

هەرکەسێک پێی گوتبی کەوا پێکەنین باشترین دەرمانە ئەوا هەڵەیە. بەهەموو. هێزت زلەیەک لە کەسێک بدە و ئەوکاتە چێژی خۆشی ببینە. بەلام باشترین بەش ئەوەیە کە ئەو کەسەی تۆ لێتداوە زۆر ڕقی لێتە و ژیانی وەک دۆزەخ لێکردوویت.

ئای خوایە.... من زلەیەکم لە نەتالیا دا.

ئای خوایە...... من ماچی جەیکم کرد.

ئای خوایە...... پێویستە دووبارەی بکەمەوە.

لە شوێنی خۆم ڕەق بوومەوە، هەموو ڕۆژێک بۆم ناڕەخسێت لە نەتالیا بدەم. وابزانم پێویستە دانەیەکی تریشی لێدەمەوە هەتا بەخۆی نەهاتۆتەوە ولەگەڵ سەربازەکانی بەدوام نەکەوتووە بە خاکەناس یان خودا دەزانێ چی.

وە شتێکی تر دەربارەی ماچکردنی جەیک لەپێش چاوی ئەلێکس. مەبەستم ئەوەنییە هەست بە تاوان دەکەم لەڕاستیدا ئەگەر زۆر ڕاستگۆ بم جارێکی تریش دەیکەمەوە بەڵام مەحاڵە دانیپێدابنێم لەپێش چاوی ئەلێکس یان جەیک یان هەر کەسێکی تر لەم دونیایە.

لەسەرەتادا پلانم وابوو بگەڕێمەوە بەلام دواتر خۆمم بەئاگاهێنایەوە لەو بیرۆکەیە گەمژانەیە. بێگومان کلارا بگەڕێوە ئەو کافتریایەی کە سزات لێی وەرگرت بەهۆی ماچکردنی ئەو کوڕەی کە ژوانی ساختەی لەگەڵ دەبەستی تا بتوانی پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ئەو کوڕەی خۆشتدەوێت و ئەو س*زانیە بپارێزی کە لە پێش چاوی هەموو قوتابیان لێتدا. بیرۆکەیەکی نایابە.

بۆیە لەبەرئەوەی گەڕانەوە بۆ کافتریا کارێکی ژیرانە نەبوو بەهۆی هۆکارێکی ئاشکرا بڕیارم دا کە خوانی نیوەڕۆم لەسەر شوێنی دانیشتنی هاندەران لە یاریگاکە بخۆم.

ئەوەم بەهۆی دوو هۆکار کرد.

یەکەم;من ڕقم لە وەرزش و هەر چالاکیەکی تر دەبێتەوە بۆیە گەڕان بەدوای من لە یاریگا بۆیە ڕێیتێناچێت هیچ کەسێک لێرە بمدۆزێتەوە.

دووەم ;ئەگەر نەتالیا بێتە ئێرە و بەدوام بکەوێ دەتوانم زۆر بەئاسانی لێی ڕابکەم بەهۆی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی کە بەدلنیاییەوە هێواشی دەکەنەوە لەسەر پلیکانەکان.

نازانم چەند لەوێ مامەوە و بەهۆی هەر دەنگێک ڕادەچڵەکیم و وام دەزانی نەتالیایە هاتووە بمکوژێت یان ڕێبیکایە کە هاتووە تا 'قسە' م لەگەڵ بکات. هەموو دەزانین ئەوەش چۆن دەڕوات.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now