23

821 173 217
                                    

UNEDITED


"دەتوانی چەتاڵێکم پێبدەیت؟"

هەتا ئەوکاتەی چاوەکانمی پێهەڵنەکۆڵیت و فڕێی نەدایتە ناو ئاگردانەکە کێشەم نییە.

"بەدڵنیاییەوە ."
گووتم و چەتاڵەکەم بە خوشکەکەم دا کە لە تەنیشتم دانیشتبوو ،و هیوام دەخواست کەس ئاگاداری ئەو ناڵەیەم نەبێت کە چەتاڵەکەم پێدا.

هەموومان لە دەوری مێزەکە دانیشتبووین وەک 'خێزانێک' بەدڵنیاییەوە خێزانەکەم جاروبار سەردانیان دەکردم بەڵام خوشکەکەم  تەنانەت یەک جاریش پاش ڕۆیشتنی نەگەڕایەوە.مەبەستم من گلەیی ناکەم بەڵام پاش ماوەیەک دەست دەکەیت بە بیرکردنی خوشکە خۆشەویستەکەت.

نەخێر

"کەواتە کلارا."
دایکم لە لاکەی تری مێزەکە گووتی.                       

"بیستوومە تۆ و جەیک زیاتر لە یەک نزیکبوونەوە و پەیوەندییەکەتان بەهێز بووە. "

بەڵێ بەدڵنیاییەوە ،بۆچی باسی ئەوە بکەین.

دایکم بە سەیری لە میشێڵای ڕوانی کە بە توندی پەتاتەکەی لەت و پەت دەکرد بە چەتاڵەکە.

پەتاتەکان بە تەواوی ڕووخساری منە.

بەڵام ئەوەی پێکەنیناوییە ئەوەیە دوو ساڵ پێش ئێستا هەمان بارودۆخمان هەبوو لە دەوری مێزەکە. تەنیا ئەوەی بە توندی لە پەتاتەکەی دەدا من بوو لەکاتێکدا میشێڵا باسی ئەلێکسی دەکرد.

"دایکە، ئەو باشترین خۆشەویستە."
هەمان ئەو وشانەم دووبارە کردەوە کە میشێڵا کردی بۆئەوەی توڕەم بکات.
"لە یەکەم مانگی بەیەکەوە بوونماندا ئەو...."

بەردەوام بووم لەوەی چیڕۆکێکی ڕۆمانسی زۆربەچێژ دروست بکەم دەربارەی ئەوەی چۆن بەیەکەوە چوینە سەیران و وایکرد ساندویچ ئامادە بکەم،کە لە ڕاستیدا دڵنیام ئەم ڕۆژە بەردەوام یەکتریمان پشتگوێ خستووە یان شەڕمان کردووە، نەفرەتمان لەو ڕۆژە کردووە کە ئەو ژوانە ساختەیەمان دروست کرد.

بەڵام ئەوە میشێڵای توڕە دەکرد وە منیش ئەوەم دەوێت.

"وە دواتر ملپێچەکەم فڕی و هەردووکمان بە دوای چووین تا بیگرین کەچی بەسەریەکدا کەوتین"
گووتم.

باشە دڵنیام من یەکێک لەو کتێبانەی ڕێبیکام بیردەکەوێتەوە کە زۆری لێکردم تا بیخوێنمەوە.

گلەییم لێبکە من زۆر بێزاربووم.

"وە دواتر باران باری هەرکە خۆرئاوا بوو."
بەردەوام بووم لە چیڕۆکەکەم.
" وە دواتر ئەو ماچی.... "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now