11

884 188 100
                                    

UNEDITED

دەتوانی بێیتە لام؟

سەیری نامەکەی ئەلێکسم کرد بە برۆی بەرزەوە .وەک ئەوە نییە هەرگیز نەچوبمە لای.بەڵام بەگوێرەی ئەو کارلێکانەی کە لەو چوار ڕۆژەی ڕابردوو ڕوویاندا ئەمەیان سەیرە.مەبەستم مانای ئەوەنادات کە ئەوە کەمتر دڵخۆشی کردم.

یانی ئێمە زۆر بەکەمی لەوانەی کیمیا قسەمان لەگەڵ یەک کرد وە هەموو کاتەکە ئەوم پشتگوێخست بەهۆی ئەوەی لەگەڵ نەتالیا بووە. خەمناکە ،ڕاستە؟

بەڵام بە سەرسامییەوە دەڵێم خەمناک نەبوو.تەنانەت کە ڕێبیکا کاتێکی زۆری لەگەڵ جێرەمی بەسەردەبرد ،و ئەگەر دەزانی مەبەستم چییە(سەرنجڕاکێشان و چاوداگرتن).وە سەمانثاش هەردەم لەگەڵ مات بوو ،بەڵام من بەتەنیا نەبووم.

باوەڕبکەی یان نا ئەمڕۆژانە کاتەکانم لەگەڵ جەیک بەسەردەبەم.کە ئەمەم بە ڕێبیکا ووت چاوی سوڕاند و گووتی،بەڵێ چەند سەیرە کات لەگەڵ کوڕێکی زۆر زۆر قۆز بەسەردەبەیت کە بڕیارە خۆشەویستت بێت.

باشە ،ئەو ڕاست دەکات.

مەبەستم پاش ئەو ماچ و شتانە ،و ئەگەر کاتێکی زۆر لەگەل یەک بەسەرببەین خەڵکی بەدڵنیاییەوە وادەزانن ئێمە خۆشەویستین.

تەنیا دوێنی گۆڤاری ورت و واتەکان بڵاوکرایەوە ،وێنەیەکی ماچەکەی ئێمەی لێدرا بوو لەگەڵ هەندێک شت دەربارەی پەیوەندییەکەمان.درۆدەکەم ئەگەر بڵێم پەشیمان نەبوومە کە ڕووخساری نەتالیام نەبینیوە کاتێک ئەمانەی خوێندۆتەوە.

بەڵام پلانەکە کاردەکات.ئەلێکس غیرەم لێدەکات.لەڕاستیدا پشتگوێخستنی ئەو و نەتالیا شتەکانی زۆر باشتر کرد.لە وانەی کیمیا من و جەیک درەنگ کەوتین و ئەلێکس لەشوێنی خۆی دانیشتبوو.نیگاکانی وەک بەرد بۆ جەیک تێهەڵدەدا.

بەڵام سەیرترین بەش ئەوەیە(بەڵێ سەیرتر لەوەی کە لەوانەیە ئەلێکس منی بەدڵ بێت)کە تەنیا ئەلێکس بەمشێوەیە ڕەفتار ناکات.

دوو کوڕ کە تا ئێستا نەمبینیون هاتنە لام بانگهێشتی ئاهەنگی زستانەیان کردم کە هێشتا نزیکەی مانگێکی ماوە بەڵام پێش ئەوەی وەڵامیان بدەمەوە ،جەیک هات و هەردووکیان بوونە هەڵم.

قژم لە پشتەوە بە جوانی بەستی و بۆماوەی پێنج خولەکی جوان سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە.سوراوێک و مەسکارایەکم لێدا کە ئاسودەم بە شێوەکەم ،کە وا دیارە تازە لەناو جێگا هەڵنەستاوم ،هەرچەندە تازە هەڵساوم.

دەرگاکەم لە دواوەم بە ئاسودەیی داخست بە زانینی ئەوەی کەس لەماڵەوە نییە.دەبێت بۆ خوانی ئێوارە بچمە ماڵی هەندرسۆن لەبەرئەوەی خێزانەکەم و داپیرەم لەماڵەوە نییە ،وە داپیرەم باش دەزانێت چی ڕوودەدات ئەگەر من بە تەنیا لە چێشتخانە جێبهێڵن.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now