3

1K 210 143
                                    

Unedited

خەریک بوو دەرباز بم.

پاش ئەوەی کوڕەکە بەسەر پێڵاوەکانی نەتالیا ڕشایەوە، نەتالیا پاڵی پێوەنام بۆ لایەک و بەڕاکردن چووە سەرەوە. بەدرێژایی ڕێگەکە هاواری دەکرد، لەوکاتەدا زانیم بۆچی میوزیکی بەرز پێویستە بۆ ئاهەنگ.

ئەو ساتەی ئەو ڕۆیشت،. ڕامکردە خوارەوە و هیوام دەخواست دەرباز بم. ئەگەر ڕێبیکا لێرە بوایە زۆری دەووت دەربارەی ئەوەی چۆن دەتوانم ئەوە لەبەرامبەری بکەم. من یەکەم کەسم کە بەناوبانگ نیم لە قوتابخانە و بانگێشت کراوم بۆ یاری ڕاستی و بوێری وە ڕێبیکا، کە هەردەم حەزدەکات هەموو باس و خواسەکانی قوتابخانە دەزانێت، دەمرێت بۆ هەلێکی لەمشێوەیە تا بزانێت قسەو قسەڵۆکەکان دەربارەی ئەم یارییە ڕاستن.

باشە، من گرنگی بەم قسەو قسەڵۆکانە نادەم. ئەگەر سەمانثا لام بووایە بەدلنیاییەوە پشتی دەگرتم و بە ڕێبیکای دەگوت کە بێزارم نەکات. بەڵام ئەگەر ئەویش هەلێکی بدەنێ ئەمە دەکات بەڵام لەبەر هۆکاری جیاوازتر.

هەرچیەک بێت، هیچ یەکێکیان بانگهێشت ناکرێن.منیش بەهۆی یەکێک لە پلانە نەزانراوەکانی نەتالیا بانگهێشت کراوم. مەحاڵە ئەو بەمشێوەیە باش بێت لەگەڵم. ئەوە تەنیا لە کەسایەتی ئەوە،ناتوانێت باش بێت مەگەر سودێکی بۆ خۆی تیانەبێت.

دەرگاکەم کردەوە و هیوام خواست بۆنی هەوایەکی خاوێن بکەم نەک ئەو ئەلکحولەی کە تەواوی خانووەکەی گرتۆتەوە. بەڵام لە بەختی من خۆم بە کوڕێکدا کێشا.

وە زۆر ئازاری هەبوو، کوڕەکە زۆر باڵا بەرز بوو، سەرم بەرز کردەوە تا بزانم کێیە بەڵام هەرلەوکاتەدا کەسێک بە نەرمی لە شانمی دا. ئاوڕم دایەوە و بینیم ئەلێکس ڕاستەوخۆ سەیری من دەکات. چاوەکانی منیان دەپشکنێ.
معجیزە بوو کەوا لەشوێنی خۆمدا نەبوومە گۆماوێک.

"بۆچی بەم کاتە زووە دەڕۆیت؟"
لێی پرسیم.

"همممم..... چونکە... هممم"
ووتم بەڵام ئەلێکس سەرنجی لەسەر من هەرنەبوو.

لەجیاتی ئەوە سەیری کەسێکی تری دەکرد. ئاوڕم دایەوە و بینیم کوڕێکی قژ ڕەش چووە چێشتخانەکە. هەرچەندە ڕووخسارم بەتەواوی نەبینی بەڵام دڵنیام لەشوێنێ تر بینیبووم.

" وەرەوە زەوی کلارا."
ئەلێکس ووتی و بیرکردنەوەکانمی تێکشکاند.

"ئمم.. چی؟"
بە نەزانینەوە ووتم.

"بەخۆشی دێیت یان دەتەوێ پەلکێشت بکەم؟"
ئەلێکس بە زەردەخەنەوە ووتی.

لەوکاتانەدا زۆربەی خەڵکی سوردەبنەوە و وادەزانن ئەویش منی خۆشدەوێت. بەڵام هەرکاتێک بەمجۆرە بیردەکەمەوە لەدوای ئەوە دەبینم کە لەباوەشی کچێکی ترە و ماچی دەکات. بۆیە دەڵێم ئەو دۆستێکی زۆر نزیکی منە و فێربووم تا قبوڵی بکەم هەتا ژوانی لەگەڵ نەتالیا بەست. لەوکاتەدا بیرۆکەیەک بە مێشکم داهات، دڵنیام بەهۆی پیاکێشانەکە بووە ئەگەرنا من هەرگیز غیرەتم نییە شتێکی وا بکەم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now